fbpx
Shadow Shadow

فەرماندەی پۆلیسی کەربەلا  بە یارمەتی “سوات” هەوڵى دامرکاندنەوەى خۆپیشاندانەکانی شارەکە دەدات  

18:43 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

فەرماندەی پۆلیسی شاری کەربەلا، سەرپەرشتی ڕاوەدونانی خۆپیشاندەرانی شارەکە دەکات و لە ئەنجامى رووبەڕووبوونەوەى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون و ژمارەیەکی دیکەش دەستگیرکران.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە،3ی تشرینی یەکەمی 2019)، سەرچاوەیەک لە شاری کەربەلا، بەناس کوردی ڕاگەیاند :”بڕیار بوو ئەمڕۆ  (پێنجشەممە)، کاتژمێر چواری ئێوارە، خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی “تەربییە” کە دەکەوێتە نزیک باڵەخانەی پارێزگای کەربەلا دەستپێبکات، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەتوندی کەوتوونەتە وێزەی خۆپیشاندەرانەوە و هەوڵى بڵاوەپێکردنیان دەدەن”.

.

وتیشی، لیوا ئەحمەد زوێنی، فەرماندەی پۆلیسی کەربەلا، بە هاوکاری هێزی سوات سەرپەرشتی دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکانی شارەکە، دەکات.

.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سوات و پۆلیس، لەئێستادا کەوتوونەتە ڕاوەدوونانی خۆپیشاندەران لە شەقام وکۆڵانەکانی شارەکە و لە ئەنجامدا دەیان کەسیان دەستگیرکردوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل