Shadow Shadow

"کارى لەپێشینەم کارکردنە بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى 70 و 80ى پێشمەرگە"

فەرماندەی نوێی هێزەکانی 70 بۆ ناس کورد دەدوێت

13:09 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

یەکێتی پۆستی فەرماندەی هێزەکانی 70ی لەنێوان چەند کاندیدێکدا یەکلاکردەوە، مستەفا چاوڕەشی وەک فەرماندەی ئەو هێزە دیاریکرد.

.

مستەفا چاوڕەش، کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بە فەرمانێک کە لەلایەن کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری یەکێتییەوە دەرچووە، دیاریکراوم بۆ فەرماندەیی هێزەکانی 70، ئەوەش دیارە بە ڕەزامەندی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی بووە”.

.

سەبارەت بە کاتی دەستبەکاربوونیشی، بەرپرسە نوێکەى هێزەکانی 70 ئاماژەی بەوەکرد: “تائێستا شێخ جەعفەر لە پۆستە نوێیەکەیدا دەستبەکارنەبووە و هەر لە فەرماندەیی گشتی هێزەکانی 70یە، هەرکات ئەو دەستبەکاربوو، منیش دەستبەکاردەبم”.

.

مستەفا چاوڕەش جەختیشیکردەوە، کاری لەپێشینەی ئەوەیە، هەوڵدەدات هێزەکانی 70ی یەکێتی و 80ی پارتی یەکبگرنەوە و ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ سەرخستنی ئەو هەوڵە لە کابینەی نوێی حکومەتدا.

.

ئەمەلەکاتێکدایە، جەعفەر شێخ مستەفا، کە فەرماندەی هێزەکانی 70یە، بە فەرمی لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم دیاریکراوە وچاوەڕوانی دەستبەکاربوونییەتی.

.

جەعفەر شێخ مستەفا پێشتر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، بۆ دەستبەکاربوونی چاوەڕوانی فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمە و تائێستا ئاگادار نەکراوەتەوە کە کەی دەستبەکاردەبێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل