fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

به‌پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق ناوی بردوه‌

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئەمریكای كرد

15:30 هه‌ینی 13 ئادار 2020
article image

 

 

ناس كورد-

 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاماری زیانە ڕۆحی و مادییەكانی هێرشەكانی ئەمڕۆی فڕۆكەكانی ئەمریكای بۆ سەر چەند بنكە و بارەگایەكی ئەمنی و سەربازی ئاشكرا كرد و ئەنجامدانی هێرشەكەشی لەكاردانەوەی هێرشەكەی سەر سەربازگەی تاجیدا بەپاساوێكی پوچ لەقەڵەمدا.

.

لەڕاگەیەنراوێكیدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند، كاتژمێری یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی،13ی ئاداری 2020)، چەند بنكەیەكی سەربازی عێراق لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە دەستدرێژی كراوەتە سەر لەوانە فیرقەی 19ی موغاویر و بنكەی 46ی حەشدی شەعبی و فەوجی پۆلیسی بابلی سێ و چەند ناوچەیەكی تر لەپارێزگای بابل و فڕۆكەخانەی كەربەلا.. ئەو دوژمنكاریەی ئەمریكاش بووەتە هۆی كوژرانی سێ سەربازی لەشكری 19 و چەندین برینداری تریش.

.

هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا ڕونكراوەتەوە هێرشی فڕۆكەكانی ئەمریكا بووەتە هۆی كوژرانی دوو پۆلیس و برینداربوونی چەند پۆلیسێكی تری فریاكەوتن.

.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەشڵێت، 5 چەكداری حەشدی شەعبی برینداربوون و كارمەندێكی مەدەنی لەفڕۆكەخانەی كەربەلا كوژراوە و سەرجەم ئەو شوێنانەی كراونەتە ئامانج خاپور كراون.

.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئەو هێرشەی ئەمریكای ئیدانە كردووە و بەپێشێلكردنی سەروەرییەكانی وڵاتیشی زانیوە كە بەپاساوی هێرشەكەی سەر سەربازگەی تاجی ئەنجامدراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل