Shadow Shadow

فەرماندەیەکی ڕۆژئاواى کوردستان هۆشداری ڕودانی “شەڕێکی گەورە” دەدات

11:18 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسێکی  باڵای ڕۆژئاوای کوردستان رایدەگەێنێت، شەڕێکی گەورە لەنێوان هێزە کوردییەکان و سوپای تورکیا ڕودەدات ئەگەر تورکیا و ئەمریکا لەسەر ناوچەی ئارام ڕێک نەکەون.

ر

بەدران چیا کوردی، راوێژکاری باڵای ئیدارەی خۆبەرێوبەری ڕۆژئاوای کوردستان (خۆسەر) بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: “ئەگەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ وەستاندنی تورکیا لەسەر هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا شکست بهێنیت، ئەوا شەڕێکی گەورە ڕودەدات و مەترسییەکی گەورەش ڕو لە ناوچەکە دەکات”.

.

چیا کوردی ئاماژەی بەوەشکردووە: “تورکیا دەیەوێت لەکاتێکدا هێرش بکاتەوە سەر رۆژئاوای کوردستان کە ئەزانێت ئێمە سەرقاڵی لەنێوبردنی شانە نوستووەکانی داعشین لەسەر سنورەکانی سوریا و تورکیا، هەروەها چاودێری هەزاران زیندانی مەترسیداری چەکدارانی داعش دەکەین”.

.

بە وتەى ئەو بەرپرسەى ڕۆژئاوا، ئەو ڕێککەوتنەی ڕۆژی چوارشەممە لەنێوان تورکیا و ئەمریکا لەبارەى ناوچەی ئارامەوە واژوویان کردووە هیچ ڕون نییە، ئەوان نازانن کە ڕێککەوتنەکان چین و هەر کات هەست بە مەترسی بکەن وەڵامی خۆیان دەبێت.

.

“ئێمە ماوەی هەشت ساڵە ناوچەکانی خۆمانمان پاراستوە لە دەستی گروپە تیرۆرستییەکان، ئێستاش ڕازیش نابین بە ئاسانی بیدەین بە دەستەوە، ئێمە دەمانەوێت چارەسەری دۆخی ناوچەکە بە گفتوگۆ و چارەسەری سیاسی بکەین”، چیا کورد وى وت.

.

باسی لەوەشکردووە، ئەگەر بێت و تورکیا هێرش بکات ئەوا شەڕێکی گەورە ڕوو لەو ناوچەیە دەکات، دەشڵێت، بە پلەی یەکەم وڵاتانی ئەوروپا و ڕوسیا لەو شەڕە بەرپرسیار دەبن کە بێدەنگ لەو هێرشکارییەی سوپای تورکیا.

.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند: “تورکیا و ئەمریکا لەسەر دروستکردنی ژورێکی هەماهەنگی هاوبەش بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، رێککەوتون”.

.

ئەوەى وەک جێی پرسیار بە ناڕونى ماوەتەوە، ئەوەیە کە ئایا ئەمریکا بەم ڕێککەوتنەى لەگەڵ تورکیا، لە هاوپەیمانیکردنى هەسەدە و هێزەکوردییەکانى ڕۆژئاواى کوردستان دەکشێتەوە یان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنیان؟.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل