fbpx
Shadow Shadow

فەرماندەیەکی سەربازی بۆ ناس کورد: تورکیا هێزەکانی یەبەشەی لەشەنگال بۆردوومان کرد

15:35 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی ئێزیدخان، ڕایگەیاند “فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێزەکانی “یەپەشە”یان لە سنوری شنگال بۆردومانکرد”.

.

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی ئێزیدخان بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە) فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی هێزەکانی یەبەشەی سەر بە پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە)یان لە شەنگال کرد”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە چەندین ئەندامی یەبەشە برینداربوون و پێدەچێت گیانلەدەستدانیش هەبێت، بەڵام تائێستا بە دیاریکراوی ژمارەی قوربانییەکان نازانرێت.

.

سەبارەت بە بوونى مەترسی لەسەر ئەو ناوچانە، حەیدەر شەشۆ باسی لەوەکرد، بە دڵنیاییەوە بەردەوام مەترسی لەسەر ئەو ناوچانە هەیە، بەهۆی ئەوەی هەموو کات ئەگەری بۆردومان لەسەر ئەو ناوچانە هەیە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە و ژیانی هاووڵاتیان لە مەترسیدایە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل