Shadow Shadow

فەرماندەى سوپای پاسداران: لە لێواری ڕوبەڕوبوونەوەى گشتگیرداین لەگەڵ دوژمن

03:19 پێنج شه‌ممه‌ 16 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

فەرماندەى سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئێران لە لێواری ڕوبەڕوبوونەوەیەکى گشتگیردایە لەگەڵ دوژمنەکەى.

حسێن سەلامی، فەرماندەى سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا ئێرانییەکان وتی، “ئەم قۆناغەى ئێستا کە دوژمن بە هەموو توانایەکی خۆیەوە هاتووەتە گۆڕەپانی شەڕ، گرنگترین و هەستیارترین کاتە لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی.”

لەلایەکى ترەوە، ئەمیر حاتەمی، وەزیرى بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، ئێران لە تەواوی ئامادەباشیدایە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى هەر هەڕەشەیەکی سەربازی لەدژى.

ڕاشیگەیاند، “ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوتکەى ئامادەباشیدایە بۆ بەرگریی لە هەر هەڕەشە و کارێکى دوژمنکارانە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل