fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا

22:57 هه‌ینی 13 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.

،

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارس-ی ئێرانی، جەنەڕاڵ ناسر شەعبانی، کە پێشتر یەکێک بووە لە فەرماندە سەربازییەکانی  سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە و بەشداری شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانی کردووە لە هەشتاکانی سەدەى ڕابردوو بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

،

بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربەڵاو لە ئێران تائێستا پێنج کەس لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران گیانیانلەدەستداوە، 13 کەسایەتی دیکەی پلە باڵای ئەو وڵاتە  لە دامودەزگا فەرمییەکان مردوون و 11 کەسی دیکەش گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون.

،

بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 75 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنایان تۆمارکردووە و 75 كەسی دیكەش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی ئەو ئێرانییانەی کە بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 429 كەس، ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتوەتە 10 هەزار و 75 كەس.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل