fbpx
Shadow Shadow

فەرماندەیەکى پێشمەرگە لە گەرمیان: کوشتنى بەغدادى هیچ لە بارودۆخى ئەمنى ناوچەکە ناگۆڕێت

21:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری گەرمیان ڕایگەیاند، نابێت کورد پشت ببەستێت بۆ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی و ئەوە هیچ سودێکی بۆ کورد نابێت لە ڕوی ئەمنییەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، بەشێک لە پاشماوەکانی داعش هاوڵاتییانی ئەو ناوچانەی خۆیانن.

,

عیرفان حەمەخان، جێگری لیوای سێی پیادە لە گەرمیان لە لێدوانێکى تایبەتیدا بە ناس کوردی ڕایگەیاند: “بەهۆی بوونی بۆشایی زۆر لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، پاشماوەکانی داعش هەندێ کات چالاکی و هێرش لە سنوری خانەقین و جەلەولا ئەنجامدەدەن، چەند جارێکیش داوا کراوە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییە، بەڵام تائێستا هەرێم و بەغدادد لەسەر ئەو پرسە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن”.

,

ئەو فەرماندەیەی هێزەکانی پێشمەرگە جەختیشیکردەوە، ئەو چالاکیانەی داعش ئەنجامیان دەدات، لەو ناوچانەیە کە حەشدی شەعبی لێیە، بەپێچەوانەوە ئەو ناوچانەی پێشمەرگەی لێیە لەڕوی ئەمنییەوە پارێزراون.

,

جێگری لیوای سێی پیادە لە گەرمیان دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵاتنی داعش و خۆڕێکخستنەوەیان لە سنورەکانی هەرێم و عێراق ئاماژەی بەوەکرد: “بێگومان ئەو دۆخە کاریگەری دەبێت بۆ ئەوەی داعش لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم و بەغداد خۆی ڕێکبخاتەوە، بەڵام ئێمەش بەردەوام لە ئامادەباشی و خۆ ئامادەکردنداین بۆ هەر مەترسییەک”.

,

عیرفان حەمەخان باسی لەوەشکرد، ئەو داعشانەی لە ناوچەکانی سنورییەکانی نێوان هەرێم و عێراق ماون، هەندێکیان خەڵکی ناوچەکەن و هەندێکیشیان خەڵکی بیانی و دەرەوەن، بەڵام ئەگەر لە ناو هاوڵاتییانیشدا خەڵکانێک هەبن سەر بەو ڕێکخراوەبن، ئەگەر پشتیوانییەکیان نەبێت ناتوانن وەک پێویست دەربکەون.

,

هاوکات لەبارەى کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، ئەو فەرماندە سەربازییە کوردە ئەوەی خستەڕو، کوشتنی بەغدادی هیچ سودێکی نییە بۆ کورد و باشبوونی دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە و نابێت پشتی پێببەسترێت، چونکە لە ڕابردووشدا چەندین سەرکردەی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان کوژراون و هیچ شتێک لە بارودۆخەکە بۆ کورد نەگۆڕاوە.

,

لەبارەى هەماهەنگى نێوان هێزە کوردییەکان و لیواکانى سەربە وەزارەتى پێشمەرگە، عیرفان حەمەخان ئاماژەی بەوەکرد، هەماهەنگییەکی زۆر باش لەو ناوچانە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس هەیە، هاوکارێکی باشی یەکترن بۆ نەهێشتنی جموجوڵەکانی داعش.

,

دەربارەی ئەوەی ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی پێشتر لێی بوون، ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەکرد: “ئیمە پێشمەرگەین و هەر فەرمانێک کە پێمان بکرێت ئامادەین جێبەجێی بکەین”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل