fbpx
Shadow Shadow

فەرماندەیەكی هاوپەیمانان مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق ئاشکرا دەکات

17:05 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

فەرماندەیەكی هێزەكانی هاوپەیمانان هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق دەدات لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا، دەشڵێت، چەكدارانی داعش سەرجەم تواناكیان لەعێراق و سوریادا لەدەستتداوە و بۆ دەرفەتێك دەگەڕێنن بیقۆزنەوە و دوبارە سەرهەڵبدەنەوە.

،

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بەرێوەچوو، ژەنراڵ ئەلێكس گرینكۆێتچ، فەرماندەی دووەمی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕایگەیاند:” هەرچەندە داعش لاوازبووە، بەڵام لە ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق هێشتا ئەگەری گەڕانەوە و بەهێزبوونەوەی هەیە”

،

ئاماژەی بەوەش كرد، هێشتا داعش مەترسییە و توانای دەركەوتنی هەیە و ئەگەر فشارەكان لەسەری بەردەوام نەبن بۆ ماوەیەكی درێژ ئەوا مەترسیەكانی دەركەوتنەوەی زیاتر دەبن.

،

ئەو فەرماندەیەی هاوپەیمانان جەختی لەوەشكردەوە، چەكدارانی داعش ئەوەیان لەلا ڕونبووەتەوە كە لەڕێی شانە نهینیەكانیەوە نەیتوانیوە خۆپیشاندانەكانی عێراق كە لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە لەدژی گەندەڵی و بۆ چاكسازی سەریانهەڵدا قۆرخ بکەن و بەكاری بهێنن بۆ پشێوی نانەوە.

،

گرینكۆێتچ ڕونیشی كردەوە، هێزە بەشدارەكانی هاوپەیمانان لەچەند مانگی ڕابردوودا هەڵسەنگاندنیان بۆ بارودۆخی داعش و ئەو زیانانەی كە لەسەر خاكی سوریا و عێراق لەدەستیانداوە كردووە و ئامانجیان بووە ئەوە بزانن كە لەئێستادا داعش دەیەوێت چ پلانێكی تری ستراتیژی بگرێتە بەر و بەدوای چ دەرفەتێكدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی سودی لێوەربگرێت.

،

گرینكۆێتچ باسی لەوەش كرد، خۆپیشاندانەكانی عێراق هاریكاری هاوپەیمانانی كرد بۆ بەرەو پێشبردنی هەڵسەنگاندنی دۆخی داعش و ئەوەشی بۆ دەركەوت  لەئێستادا تواناكانی لەدەستداوە و دەرفەتی پلانی ستراتیژی نیە، مەگەر دەرفەتێك بقۆزێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل