fbpx
Shadow Shadow

فەرماندەکەى پێشووى دژە تیرۆر وەڵامى عادل عەبدولمەهدى دایەوە

08:33 دوو شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

عەبدولوەهاب ساعدى، یەکێک لە فەرماندەکانى پێشووى دژە تیرۆرى عێراق، وەڵامى وتەکانى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى دایەوە لەبارەى هۆکارى دورخستنەوەیەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى.

.

دوێنێ عادل عەبدولمەهدى، هۆکارى دورخستنەوەى عەبدولوەهاب ساعدى گەڕاندبووەوە بۆ ئەوەى سەردانى باڵیۆزخانەکانى کردووە، لەکاتێکدا نابێت ئەفسەرى سوپا ئەو کارە بکات.

.

لەبەرانبەردا عەبدولوەهاب ساعدى، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند “سەردانى هیچ باڵیۆزخانەیەکم نەکردووە جگە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا، ئەویش بەمەبەستى بەدەستهێنانى ڤیزە بۆ ئەوەى بچمە ئەمریکا تا وتەیەک لەبارەى تیرۆرەوە لە زانکۆى هارڤارد پێشکەش بکەم”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو بەرگرى لە دەوڵەت دەکات و ڕێگەنادات تێبینییەکانى بشوێنرێت لەلایەن هەندێک کەسەوە، کە دەیانەوێت ناسەقامگیریی لە عێراق دروستبکەن.

.

عەبدولوەهاب ساعدى وتیشى “فەرمانەکەى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان جێبەجێدەکەم، بەڵام لەهەمانکاتدا داوامکردووە خانەنشین بکرێم”.

.

عەبدولوەهاب ساعدى، یەکێک لە دیارترین فەرماندەکانى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقی بوو، لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا بە فەرمانى عادل عەبدولمەهدى دورخرایەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى.

.

ساعدى پێش دورخستنەوەى، ماوەیەک جێگرى فەرماندەى دژە تیرۆر بوو، بە زنجیرەیەک شەڕ ناسراوە کە بەفەرماندەیی ئەو هێزە عێراقییەکان بەسەر داعشدا سەرکەوتوون.

.

دواى دورخستنەوەى عەبدولوەهاب ساعدى بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، “نازانم هۆى چى بووه‌ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق فه‌رمانه‌كه‌ى ده‌ركردووه‌”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل