fbpx
Shadow Shadow

"لەژێر مانەوەى زۆرەملێدایە"

فەرماندەکەى پێشووى دژە تیرۆر “سزادراوە”

10:33 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى بەرگرى عێراق ڕایگەیاند، عەبدلوەهاب ساعیدى یەکێک لە فەرماندەکانى پێشووى دژە تیرۆر کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دوورخرایەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى، سزادراوە و لەژێر مانەوەى زۆرەملێدایە.

.

سەرچاوەکە بە کەناڵى جەزیرەى ڕاگەیاندووە، ماوەى سێ ڕۆژە ساعدى لەو ڕەوشەدایە و پەیوەندى لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەماوە، ڕێگەشى پێنادرێت دەسەڵاتەکانى بەکاربهێنێت.

.

کۆتایی مانگى ڕابردوو ساعدى لە دژە تیرۆرەوە دورخرایەوە بۆ وەزرەتى بەرگری، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

.

ساعدى دورخستنەوەى بە “سوکایەتى و سزادان” ناوبردبوو، دواى دروستبوونى ناڕەزایش عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاندبوو کە سورە لەسەر بڕیارەکەى، چونکە ساعدى هەڵەیکردووە.

.

چەند ڕۆژێک دواى دورخستنەوەى ساعدى خۆپیشاندانەکانى عێراق دەستیانپێکرد و بەشێک لە خۆپیشاندەران وێنەى ساعدیان بەرزکردبووەوە.

.

عەبدولوەهاب ساعدى یەکێک لە دیارترین فەرماندەکانى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقی بوو، پێش دورخستنەوەى بۆ وەزارەتى بەرگرى، ماوەیەک جێگرى فەرماندەى دژە تیرۆر بوو، بە زنجیرەیەک شەڕ ناسراوە کە بەفەرماندەیی ئەو هێزە عێراقییەکان بەسەر داعشدا سەرکەوتوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل