fbpx
Shadow Shadow

"تورکیا هەشت گوندى داگیرکردووە"

فەرماندەى گشتى هەسەدە باس لە “ڕێککەوتنى نهێنى” ئەمریکا و تورکیا دەکات

22:28 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، تا ئێستا تورکیا “هەشت گوندى داگیرکردووە”، ڕێگەپێدانى ئەمریکاش بە بەکارهێنانى ئاسمانى ناوچەکە لەلایەن تورکیاوە دەریدەخات کە “ڕێککەوتنى نهێنى” لەنێوانیاندایە.

.

بەپێی کەناڵى عەرەبییە، مەزڵوم عەبدى ئاماژەى بەوەکردووە، لەدواى هێرشەکانى تورکیاوە، پاسەوانیکردنى دەستگیرکراوانى داعش چیتر کارى لەپێشینەیان نییە و بەهۆى بۆردومانى تورکیاوە پێنج زیندانى داعش لەیەکێک لە زیندانەکان هەڵهاتوون.

.

وتیشى “مەرجمان بۆ ئەنجامدانى دانوستان لەگەڵ تورکیا وەستاندنى هێرشەکانە”.

.

جەختیشیکردوەتەوە، کاروانە سەربازییەکەى ئەمریکا بەرەو گرێ سپى نەڕۆیشتووە، بەڵکو بۆ پاراستنى ئاسایشى سنورى ڕۆژهەڵاتى عەین عیسا بووە.

.

بەوتەى مەزڵوم عەبدى، ڕێگەدانى ئەمریکا بە تورکیا بۆ بەکارهێنانى ئاسمانى باکورى سوریا دەریدەخات کە “ڕێککەوتنى نهێنى” لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدایە.

.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، تورکیا ئەو بنکە سەربازییانەى ئەمریکاى بە ئامانج گرتووە کە هێزەکانى ئەمریکا پێشتر تییدا بوون و دواتر بەجێیان هێشتووە. جگە لە هێرشەکانى تورکیاش، هێزەکانى هەسەدە ڕووبەڕووى هێرشى گروپە چەکدارییەکانى سەر بە ئێران بوونەتەوە لە باشورى دێرەزور.

.

ماوەى سێ ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانى هەسەدەش رووبەڕووى بوونەتەوە، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانى سەخت بەردەوامە.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل