fbpx
Shadow Shadow

فەرماندەى دەریاوانى ئێران: لە هەر کاتێکدا بمانەوێت دەتوانین دەستبەسەر هەر کەشتییەکدا بگرین

10:45 دوو شه‌ممه‌ 12 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

فەرماندەى دەریاوانى لە سوپاى پاسدارانى ئێران، رایگەیاند “هێزەکانمان دەتوانن لەهەر کاتێکدا بێت هەر کەشتییەک دەستبەسەر بکەن، تەنانەت ئەگەر کەشتى بەریتانى و ئەمریکیش هاوەڵى بێت”.

.

لیوا عەلى رەزا تەنگسیرى، فەرماندەى دەریاوانى لە سوپاى پاسدارانى ئێران، لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا هۆشداریدا لە هەر خۆهەڵقورتاندنێکى نایاسایى لە ئاوى کەنداودا.

.

تەنگسیرى، لە بەشێکى ترى چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکەدا پەیامێکى ئاڕاستەى دەوڵەتانى ناوچەکە و جیهان کرد و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد “ئێران بەردەوام دەبێت لە گرەنتیکردنى گەرووى هورمز بۆ ئەوەى بتوانێت لەوێوە هەناردەى نەوت بکات”.

.

روونیشیکردەوە، ئەمریکا و بەریتانیا لەهەوڵى ئەوەدان سیناریۆى نوێ لەناوچەکە بسەپێنن بە ئامانجى ئەوەى شەرعییەت بە بوونیان لە ئاوى کەنداو بدەن، پلانى ئەوەشیان هەیە دەوڵەتانى ناوچەکە تاڵان بکەن و دەوڵەتانى ئەوروپا و رۆژئاواى ئاسیا بەکاربهێنن کە پێویستییان بە نەوتى ئێران هەیە.

.

لەبارەى دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە بەریتانییەکەش، فەرماندەى دەریاوانى لە سوپاى پاسدارانى ئێران، ئاماژەى بەوە کرد “هیچ دادپەروەرانە نییە ئێمە کەشتییە بەریتانییەکە ئازاد بکەین کە پیشێلى یاساى نێودەوڵەتى کردووە و ئەوان کەشتییەکەى ئێمە ئازاد نەکەن”.

.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، ئاسایشى کەنداو بەلاى ئێرانەوە زۆر گرنگە و وڵاتەکەشى ئاسایشى گەرووى هورمزى گەرەنتى کردووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل