fbpx
Shadow Shadow

فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بۆ ناس کورد: ڕێگای هەولێر-کەرکوک دانەخراوە

21:56 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک رەتیکردەوە، ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و پارێزگای کەرکوک داخرابێت و دەڵێت، هاتوچۆ ئاساییە.

,

سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و کەرکوک  کراوەیە، بە هیچ شێوەیەک دانەخراوە”.

,

ئەو فەرماندە سەربازییە ئەوەشى وت: “هیچ هۆکارێک لە ئارادا نییە بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایە دابخرێت، لە ئێستاشدا هاوڵاتییان زۆر بە ئاسایی هەر وەک پێشو ئەو ڕیگایە بەکاردەهێنن”.

,

وتەکانى سەعد حەربیە لەکاتێکدا، ئەمڕۆ لە هەندێ میدیا و پەڕەى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باس لەوە کرا کە ڕێگای سەرەکی نێوان کەرکوک و هەولێر داخراوە، بەهۆکارى تێکچوونى بارودۆخى شارەکانى ناوەڕاست و خواروى عێراق.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل