fbpx
Shadow Shadow

فێدرێر لە تەمەنی 38 ساڵیدا و بۆ سێیەمجار لەسەریەک نازناوی جامی بازلی بردەوە

09:27 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

فێدرێری تەمەن 38 بۆ جاری سێیەم لەسەریەک و دەیەمین جار لە مێژوودا نازناوی جامی بازلی بردەوە و کۆی نازناوەکانی لە ژیانی وەرزشیدا گەیاندە 103 نازناو.

.

لە یاری کۆتایی جامی بازل لە وڵاتی سویسرا، هەردوو یاریزان ڕۆجێر فێدرێری سویسری و دی میناری ئوستڕاڵی ڕوبەڕووی یەکبوونەوە و تیایدا فێدرێر توانی بەسەر یاریزانە ئوستراڵییەکەدا سەربکەوێت.

.

فێدرێری تەمەن 38 ساڵ یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا و نازناوەکەی بردەوە.

.

بردنەوەی نازناوەکە، بۆ سێیەمینجار لەسەریەک و دەیەمین جار بوو لە مێژووی یاریکردنی فێدرێردا.

.

ئەو نازناوە، 103هەمین  نازناوی ژیانی وەرزشی فێدرێر بوو کە بەدەستیبهێنێت، هەرچەندە تەمەنی 38 ساڵە، بەڵام لەئێستادا لە ڕیزبەندی سێیەمین باشترین یاریزاندایە.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل