fbpx
Shadow Shadow

فینگەر پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی باڵا لە فیفا

13:35 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئارسن فینگەری ڕاهێنەری پێشوی یانەی ئەرسیناڵ باس لە گەڕانەوەی دەکات بۆ نێو جیهانى ڕاهێنەری، ئاشکراشیکردووە، پێدەچێت بەم نزیکانە پۆستێکی باڵا لە یەکێتی تۆپی پێی جیهان وەربگرێت.

,

فینگەر لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی سکای سپۆرتی بەڕیتانی ڕایگەیاندووە، یەکێتی تۆپی پێی جیهان پێشنیازییان بۆ کردووە ببێتە سەرۆکى بەرەوپێشبردنى تۆپى پێ لە یەکێتییەکە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە و بەمنزیکانە خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

,

ڕاهێنەرەکەی پێشووی ئەرسیناڵ سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ نێو جیهانى ڕاهێنەرى ئاماژەی بەوەکردووە، چەندین یانەی ئینگلیزی گرێبەستییان پێشکەشکردووە، بەڵام بەهۆی خۆشەویستی زۆری بۆ ئەرسناڵ نەیتوانیوە قبوڵیان بکات.

,

جەختیشیکردووەتەوە: “من ڕاهێنەرێکی پیشەگەرم، نامەوێت لە کارەکەم دوور بوەستم، بەڵام ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ کارکردن ئەوا لە یانەیەکی دەرەوەی پریمەرلیگ دەست بە کارکردن دەکەمەوە”.

,

فینگەری فەڕەنسی، ماوەی 22 ساڵ ڕاهێنەری تۆپچییەکانی باکوری لەندەن بوو، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە چەند وەرزی ڕابردوو، دوو ساڵ بەر لە ئێستا لەگەڵ یانەکەی لەیەک جیابوونەوە.

,

,

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل