Shadow Shadow

فیلمێکی سینەمایی دەرهێنەرێکى کورد لە فێستیڤاڵێكی جیهانی لە ئەمریکا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

14:27 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

فیلمێکی سینەمایی خانمە دەرهێنەرێکی کورد کە سیناریۆکەشی هاوسەرەکەی نوسیویەتی، بووە خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی حەڤدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی “ئاکۆلاد گڵۆباڵ” لە ئەمریکا، کە یەکێکە لە خەڵاتە گەورەکانی بواری سینەما.

,

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میهرنیوزی ئێرانی، فیلمی سینەمایی “گوڵ نەسا” لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ و سناریۆی هاوسەرەکەی ڤیدا ساڵحی، خەڵاتی داهێنانی حەڤدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی “ئاکولاد گلۆباڵ”ی بۆ باشترین فیلم بەدەستهێنا.

,

ئەو فیلمە خانمە دەرهێنەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەتار چەمەنی گوڵ دەرهێنانی بۆ کردووە و هاوکات سیناریۆکەشی ڤیدا ساڵحی نوسیویەتی، کە هاوسەری سەتار چەمەنییە، پێشتر بەشداری لە 40 فێستیڤاڵی جۆراوجۆری فیلم پێکراوە و 17 خەڵاتی بەدەستهێناوە.

,

فیلەمەکە باس لە بەسەرهاتی دوو کەسایەتی بە ناوەکانی “گوڵ مەمەد” و “گوڵ نەسا” دەکات، کە ژن و مێردێکی ئەفغانین و پاش کۆچی نایاساییان بۆ ئێران لە کورە خانەیەکی خشت بڕیندا کار دەکەن و لە شوێنی کارەکەیان تووشی چەند ڕووداوێکی جیاواز دەبن و  ژیانیان بە بارێکی دیکەدا دەگۆڕێت.

,

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئاکولاد گلۆباڵ  “Accolade Global” ی ئەمریکا کە بە گوێرەی گۆڤاری مۆڤی ماکێر یەکێکە لە 25 فێستیڤاڵی باڵای جیهان، لە ساڵی 2003دا دامەزاروە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل