fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

فیلمی1917 زۆرترین خەڵاتی ئەکادیمیای بافتای برده‌وه‌

15:43 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

لەئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەکادیمیای بەریتانیا بۆ هونه‌ر و سینەما و تەلەفزیۆن (بافتا)، فیلمی (1917) کە سام مەندیز دەرهێنەرەکەیەتی، حەوت خەڵاتی پڕ بایەخی بەدەستهێنا و پشکی شێری وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی به‌ركه‌وت.

.
یەکەمجارە مەندیز دەبێتە خاوەنی خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانی و خه‌ڵاتی فیلمی درامی و خەڵاتی فیلمی بەریتانیا و هەروەها خەڵاتی باشترین دەنگ و دیزاین و بەرهەم و باشترین وێنەگرتنی سینەمایی.

.

بەهۆی باشترین ڕۆڵەوە لە فیلمی جۆکەردا، ئه‌كته‌ر یواکین فینکس باشترین خەڵاتی ئه‌كته‌ری وەرگرت، کە ڕۆڵی کەسایەتیەکی گۆشەگیر دەبینێت و دواتر ئەو کەسایەتیە دەگۆڕێت بۆ تاوانبارێکی شارەزا، فیلمەکەش سێ خەڵاتی بردەوە.

.
فیلمی زەی ئیرشمانی ئێرلەندی کە مارتن سکورسیزی دەرهێنەرەکەیەتی و بەرهەمی کۆمپانیای نەتفلێکسە، بۆ دە خەڵات کاندید کرا بەڵام هیچ یەکێک لەو خەڵاتانەی نەبردەوە.

.

لۆرا دێرنیش وەکو ژنە هونەرمەند کە ڕۆڵی پارێزەری کەیسێکی جیابونەوەی دەبینێت لە لەفیلمی (چیرۆکی هاوسەرگیریدا) کە لەلایەن کۆمپانیا نەتفلێکسەوە بەرهەمهێنراوە، خەڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی بردەوە.

.
براد بێت خەڵاتی باشترین یاریدەدەری بەهۆی ڕۆڵەکەی لەفیلمی (ئەوە مێژووی هۆڵیۆدە) بردەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل