Shadow Shadow

 فیلمی Angel Has Fallen لە دوو هەفتەی نمایشدا 43 ملیۆن داهاتی هەبووە

12:50 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

فیلمی Angel Has Fallen ئەمریکی، لە  نواندنی ئەکتەری بە ناوبانگی هۆڵیوود  جێرارد بەتلەر، داهاتەکەی گەیشتە زیاتر لە 43 ملیۆن دۆلار.

.

فیلمەکە لە دەرهێنانی ڕێک ڕۆمانە و لە نووسینی سیناریۆکەیشیدا چەندین نووسەر بەشداریان تێدا کردوە.

.

بەفەرمی لە 21ی ئابی 2019، لە بەریتانیا بۆ یەکەمجار نمایشکرا و لە سێ ڕۆژی سەرەتای نمایشکردنییەوە 21 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

.

فیلمەکە هێشتا لە پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیسدایە و لە ماوەی دوو هەفتە لە نمایشکردنی زیاتر لە 43 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

.

هەریەکە لە جێرارد باتلەر ، فردریک ئیشمیت ، دێنی هۆستۆن ئەستێرەی هۆلیوود ڕۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕاوە.

.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە پلانی کوشتنی سەرۆکی ئەمریکا دەکات لە زنجیرەیەک هێرشی جیاوازدا لە تۆڵەی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا.

.

شوێنی سەرەکی ڕووداوەکانی ناو فیلمەکە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل