fbpx
Shadow Shadow

فیلمى کیمیابارانی سەردەشت، دوو ئەکتەرى دیارى ئێرانى کۆدەکاتەوە

10:20 دوو شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

دەرهێنەری ئێرانی محەمەد حسێن مەهدەویان، دەستی بە تۆمارکردنی فیلمێکی نوێی لەبارەی کیمیابارانی شاری سەردەشت کرد، کە هەریەک لە مێهران مودیری و پەیمان موعادی ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.

.

بەپێی ئاژانسی مێهر نیوز، فیلمی “داری گوێز” لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مەهدەویان، کە باس لە کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت دەکات، کاری وێنەگرتنی لە گوندێکی نزیک شاری بانە دەستیپێکردووە.

.

لە فیلمەکەدا دوو ئەکتەری ناسراوی ئێران بەشداری دەکەن، کە هەریەک لە پەیمان مەعادی و مێهران مۆدیری ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی ئێرانیىن

.

پاش تەواوبوونی کاری دەرهێنانی فیلمەکە، بڕیارە بڕیارە لە سی و هەشتەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر لە ئێران نمایش بکرێت.

.

پەیمان مەعادی و مێهران مودیری، دوو ئەکتەری دیاری سینەمای ئێرانن و لە ڕابردوودا چەندین خەڵاتییان لە بواری سینەمادا بردووەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل