Shadow Shadow

فیلمى تونى بابا؛ فیلمێکى کۆمیدى و فانتازییە لە سەرەتاى مانگى داهاتوو لە هەولێر نمایش دەکرێت

22:02 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

فلمێکی سینەمایی کە باس لە داستانێکی کوردی دەکات بەرهەمهێندراوە، چەشنی فیلمەکە بەجۆرێکە کە تائێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان فیلمی لەوشێوەیە بەرهەم نەهاتووە، وەک ستافى فیلمەکە باسیان لێوەکردووە.

,

فیلمەکە ناوى “تونى بابا”یە، دەرهێنەری فیلمەکە باس لەوە دەکات، تونى بابا تەواو جیاوازە لە فیلمە کوردییەکانی دیکە، چونکە بەهیچ شێوەیەک ڕۆمانسییەتی تێدا نییە و فیلمێکی کۆمیدی فەنتازییە، یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکەش ئاماژە بەوەدەکات، بۆ یەکەمجارە ئاژەڵ لە فیلمی کوردیدا ڕۆڵ بگێڕێت.

,

ئەیوب قەرەداغی، کە دەرهێنەری فیلمەکەیە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بیرۆکەی فیلمەکە لە ئەفسانەی تونی باباوە وەرگیراوە، کە شوێنێکە لە نزیک دەربەندیخان و چەند ئەفسانەیەکی لە پشتەوەیە، لە بەرواری 5ی مانگی داهاتووش بۆ یەکەمجار لە هەولێر نمایش دەکرێت”.

,

تونی بابا، شێوە تونێلێکى درێژ و بەناوبانگە بەهۆی كردارە سروشتییەكانەوە دروست بووە، دەكەوێتە باشووری شارۆچكەی دەربەندیخان، سەرچاوەی ئاوی تێدایە و شوێنێكی سەرنج راكێشە، لەچەند ناوچەیەكی جیای ئەم شوێنەدا ئاسەواری شارستانیەتی دێرین بەدی دەكرێت و چەندین چیرۆکی جۆراوجۆر و ترسناکیشی لەسەر دەگێڕدرێتەوە، بەتایبەتی ونبوونی خەڵک لە شوێنەکەدا.

,

دەرهێنەری فیلمەکە ئاماژەی بەوەشکرد، چیرۆکی فیلمەکە بەشێوەیەکە، کە وێنەگرێکی ئەڵمانی دەچێتە تونی بابا و لەوێ ون دەبێت، چیرۆکەکە لەوێوە دەست پێدەکات و چەندین دیمەنی کۆمیدیای تێدایە، بەوپێیەی زۆرێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکان کۆمێدین.

,

ئەیوب قەرەداغی باسی لەوەشکرد، جگە لە لایەنە کۆمیدییەکەی، لایەنی مێژوویی و ژینگە و ئاژەڵ پارێزیشی تێدایە و فیلمێکی کۆمێدی فەنتازییە و بینەر توشی بێزاربوون ناکات.

,

بە وتەی دەرهێنەری فیلمەکە، نزیکەی 100 ئەکتەر بەشدارن لە فیلمەکەدا، بەڵام هەشت ئەکتەری سەرەکی تێدایە، کە پێک دێن لە، فەرەیدون قاسم، زاهیر غەریب، بەیان بۆمبا و هادی مەحمود.

,

ئەیوب قەرەداغی ڕوونیشیکردەوە، جگە لە دوو کەسی بیانی کە لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەگێڕن، سەرجەم ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەکە کوردن و “وێست ستۆدیۆ”ش، واتە ستۆدیۆی ڕۆژهەڵات ئەرکی بەرهەمهێنانەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

,

لاى خۆشییەوە فەرەیدون قاسم، کە یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە و ڕۆڵی ڕێنیشاندەری گەڕیدە ئەڵمانییەکە دەبینێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “فیلمەکە هەندێک لایەنی جیاوازی تێدایە، لەوانە بۆ یەکەمجارە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاژەڵ لە فیلمدا ڕۆڵ بگێڕێت، کە دێوێکە لە توونی بابا، هەروەها بۆ یەکەمجارە فیلمێکی فرە ڕەهەند بەرهەمبهینرێت، کە چەند زمان و لەهجەیەکی جیاوازی تێدایە”.

,

سەبارەت بەوەی کە بۆ سەرەتا لە شاری سلێمانی فیلمەکە نمایش نەکراوە، فەرەیدون قاسم ڕەخنەی لە سینەماکانی شاری سلێمانی گرت و ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک سینەما لە سلێمانی جیاوازی دەکەن و هەندێک فیلم قبوڵ ناکەن و هەندێکی دیکە قبوڵ دەکەن، بەهۆی ناوەڕۆکی فیلمەکەوە.

,

بڕیارە ڕۆژی 5ی مانگی داهاتوو، بۆ یەکەمجار تونى بابا لە شاری هەولێر لە “ئێمپایەر سینەما” نمایش بکرێت و دواتر لە شارەکانی دیکەش نمایش دەکرێت.

 

ترایلەرى فیلمى تونى بابە:

Toonybaba

فیلمی سینەمایی تونی بابافیلمی سینەمایی تونی بابا کە فیلمێکی کۆمیدی فانتزیەو وە شێوازێکی تازەی فیلمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.لە بەرواری٥/۹/۲٠۱۹ لە ئیمپایەر سینەما لە هەولیری پایتەت نمایش ئەکرێت. پاشان لە شوێنەکانی دیکەی کوردستان نمایش دەکرێت.

Gepostet von Toonybaba am Samstag, 10. August 2019

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل