fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

فیفا نوێترین ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە

19:17 پێنج شه‌ممه‌ 20 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

یەکێتی تۆپی پێی جیهان نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهانی راگەیاند و لە ڕیزبەندییەکەدا هەڵبژاردەی بەلجیکا لە پلەی یەکەمدا ماوەتەوە،

،

لە ڕیزبەندییەکەدا هەڵبژاردەی بەلجیکا بە 1765 خاڵ لە پلەی یەکەمی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهاندا مایەوە و هەڵبژاردەی فەڕەنسای پاڵەوانی جامی جیهانیش بەجیاوازیی 32 خاڵ لە دووەمدایە و 1733 خاڵی هەیە، هەروەها بەرازیلیش بە 1712 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

،

هەربەگوێرەی ڕیزبەندییەکە ئینگلتەرا لە پلەی چوارەمدایە و ئوروگوای پلەی پێنجەمی گرتووە، دوای ئەوانیش هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی کرواتیا، پۆرتوگال، ئیسپانیا، ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا لە پلەی شەشەم تاوەکو دەیەمی ریزبەندەکەیان گرتووە.

،

هاوکات لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا، هەڵبژاردەی عێراق لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکەدایە و لەپلەی 70یەمی جیهاندایە.

فیفا نوێترین ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل