Shadow Shadow

فۆربس: زە ڕۆک گرانترین ئەکتەرى پیاوە لە جیهاندا

12:20 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

گۆڤارى فۆربس بڵاوى کردەوە، دوەین جۆنسن ناسراو بە “زە ڕۆک” گرانترین ئەکتەرى پیاوە لە جیهاندا بۆ بەشدارى کردن لە فیلم، لەماوەى یەک ساڵدا نزیکەى 90 ملیۆن دۆلارى پەیدا کردووە.

,

گۆڤارى فۆربسى ئەمریکى، کە گۆڤارێکى بوارى بزنسە بڵاوى کردووەتەوە، دوەین جۆنسن ئەکتەرى دیارى هۆڵیوود کە بە “زە ڕۆک” ناسراوە، گرانترین ئەکتەرە لە جیهاندا بۆ بەشدارى لە فیلم، ئەو ئەکتەرە لە مانگى حوزەیرانى ساڵى 2018وە تا حوزەیرانى ئەمساڵ توانیوێتى بڕى 89 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار لە ئەنجامى بەشدارى لە فیلمدا بەدەست بێنێت.

,

زە ڕۆک یاریزانى پێشووى زۆرانبازى بووە، نوێترین فیلمیشی کە لە ئێستادا لە سینەماکانى جیهان نمایش دەکرێت بریتیە لە فیلمى “هۆبس ئاند شۆ”، کە بەشێکە لە زنجیرە فیلمى “فاست ئاند فیرۆس”، کە لە چەند بەشێکیدا دوەین جۆنسن بەشدارى کردووە، فیلمێکى ئەکشن و کێبڕکێی ئۆتۆمبێلە.

,

پاش ئەوەى ئەو ئەکتەرەى هۆڵیوود بەشداربوو لە بەشى دووى فیلمى جۆمانجى، کە ڕۆڵێکى سەرسوڕهێنەرى هەبوو لەو فیلمەدا، لە کاستى بەشى سێى ئەو فیلمەدایە دووبارە بەشدارە.

,

لە پاش دوەین، هەریەک لە ئەکتەرانى بەشدار لە فیلمى ئەڤێنجەرز ئیند گەیم دیارى کراون، کریس هێمسۆرس کە ڕۆڵى ثۆر دەبینێت لە جیهانى مارڤێڵدا، خاوەنى داهاتى 76 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە لەو ماوەیەدا، ڕۆبێرت داونی کە ڕۆڵى ئایرۆن مان دەبینێت لەو ماوەیەدا 66 ملیۆن دۆلارى پەیدا کردووە.

,

لە ڕیزبەندى چوارەمى گرانترین ئەکتەرى پیاودا، ئەکتەرى بۆڵیوود ئەکشاى کۆمار دێت کە لە ماوەى ئەو ساڵەدا توانیوێتى 65 ملیۆن دۆلار بەدەست بهێنێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل