fbpx
Shadow Shadow

فڕێدانى منداڵێکی ساوا لە پایتەختی موسڵمانان کاردانەوەى لێکەوتەوە [ڤیدیۆ]

19:21 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد–

لەشاری مەککە کە بە پایتەختى موسڵمانانى جیهان ناسراوە فڕێدانى منداڵێکى ساوا کاردانەوەى لێکەوتەوە و پۆلیسى ئەو وڵاتە رایگەیاند ” منداڵەکە لەنێو زەرفێکى خۆڵدا فڕێدراوە”.

.

پۆلیسی سعودیە ڕایگەیاند :”منداڵەکە لەنێو زەرفێکی خۆڵدا لە نزیک قوتابخانەیەک لەگەڕەکی زاهیر فرێدراوە و دواتر هاووڵاتییەک کە بۆ خۆڵڕشتن چووەتە ئەو شوێنە، دۆزیویەتیەوە”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوى پۆلیسى سعودیە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە و گرتەى ڤیدیۆیى کاتى دۆزینەوەى منداڵەکەش بڵاوکرایەوە کە لەلایەن ئەو هاووڵاتییەوە تۆمارکراوە کە منداڵەکەى دۆزیوەتەوە.

.

بەگوێرەى لێدوانى تەندروستى سعودیەش “دۆخى تەندروستى منداڵەکە باشە و هەرچەندە جەستەی سەرمای بەرکەوتوە و لاواز بوە بەڵام خراوەتە ژێر چاودێری چڕەوە”.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل