fbpx
Shadow Shadow

واشنتۆن هۆشداریدەداتە ئەنقەرە

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دەچنە ئاسمانى رۆژئاواى کوردستان

14:32 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دوو فڕۆکەى جەنگى تورکیا ئەمڕۆ بەسەر ئاسمانى ڕۆژئاواى کوردستاندا سوڕانەوە، لەکاتێکدا واشنتۆن هۆشداریدەدات لەهەر هەنگاوێکى تاکلایەنەى تورکیا لە سوریا.

.

وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ بەدیهێنانى سەقامگیریی، دوو فڕۆکەى جۆرى ئێف 16 پێنج جار بەسەر ئاسمانى ڕۆژهەڵاتى فوراتدا سوڕاونەتەوە.

.

ڕۆژهەڵاتى فورات لەژێر دەستى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) دایە، کە یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) پێکهێنەرى سەرەکییەتى.

.

سوڕانەوەى فڕۆکەکانى تورکیا، هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکەى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ هەنگاونانى تاکلایەنەى وڵاتەکەى لە سوریا ئەگەر ئەمریکا هێزەکانى یەپەگە لەسەر سنور دورنەخاتەوە.

.

ئەردۆغان لەدواى گەڕانەوەى لە کۆبوونەوەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند “هەوڵەکان بەپێی خستەى دیاریکراو دەڕۆن، سەرجەم ئامادەکارییەکانمان تەواوکردووە، هەڵسەنگاندنى پێویست دەکەین بۆ هەنگاوەکانى داهاتوو”.

.

تورکیا و ئەمریکا چالاکى هاوبەشى وشکانى و ئاسمانیان بەدرێژیی سنورى تورکیا لەگەڵ سوریا ئەنجامداوە، بەڵام ئەنقەرە داوا لە واشنتۆن دەکات بەدرێژایی 480 کیلۆمەترى سنور یەپەگە دوربخاتەوە.

.

جیمس جیفرى نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ سوریا لەدواى کۆبوونەوەى کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداریدا لەهەر هەنگاوێکى تاکلایەنەى تورکیا لە سوریا.

.

وتیشى “کارەکەمان لەسەرجەم ئاستەکان بۆ تورکیا ڕونکردەوە کە هەر کردەوەیەکى تاکلایەنە پاراستنى سنورى هیچ لایەکى لێناکەوێتەوە.. تورکیا بژاردەى جموجۆڵى سەربازى هەیە”.

.

جیفرى ئاماژەى بەوەشکرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان پێشنیازى دروستکردنى ناوچەى ئارامیان کردووە، کە کشانەوەى یەپەگە و چەکى قورسەکانى لەخۆدەگرێت لەسەر سنور.

.

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) پێشتر کشانەوەى هێزەکانى بەدرێژایی 14 کیلۆمەتر ڕاگەیاندبوو.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل