fbpx
Shadow Shadow

فڕۆکەیەک لەتاران بە 170 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا

09:18 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

میدیاکانى ئێران بڵاویان کردەوە، بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکیەوە، لە ئاسمانى تاران فڕۆکەیەک کەوتووەتە خوارەوە نزیکەى 170 سەرنشینیى ئۆکرانیشى تێدا بووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

.

بەگوێرەى میدیاکانى ئێران، فڕۆکەکە لەجۆرى بۆینگ 737 بووە و لەنزیک فڕۆکەخانەى ئیمام خومەینى لەتاران کەوتووەتە خوارەوە.

.

لاى خۆشیەوە موجتەبا خالدى وتەبێژى فەرمانگەى فریاکەوتنى خێراى تاران بەمیدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، 10 ئۆتۆمبیلى فریاکەوتن بەرەو شوێنى ڕوداوەکە ڕۆشتوون و پێناچێت سەرنشینیەکان لە ڕوداوەکە ڕزگاریان بوبێت.

.

بەگوێرەى میدیاکانى ئێران فڕۆکەکە سەر بەهێڵى ئاسمانییى ئۆکرانیە و ویستویەتى بەرەو کیفى پایتەختى ئەو وڵاتە بفڕێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل