fbpx
Shadow Shadow

فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی کەوتە خوارەوە و حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

10:32 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2019، فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی سوپای ئەمریکا لە جۆری B17 لەنزیک ویلایەتی هارتفۆردی ئەمریکا، لەکاتی نیشتنەوەدا بەربوەتەوە و بەو هۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەست داوە.

,

ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاندووە: “ئەو فڕۆکە بۆمبهاوێژە هی سەردەمی جەنگی جیهانى دووەمە، لە فڕۆکەخانەی ئەو ویلایەتە لەکاتی نیشتنەوەدا بەر بووەتەوە و حەوت کەس لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست داوە”.

,

جەیمز ڕۆیلا، بەڕێوەبەری ڕووداوە لەناکاوەکان بە ئاژانسی (CNN)ی وتوە: “فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی برادلیی کنتیکدا ئەو ڕوداوەی بەسەر هاتووە 13 سەرنشینی تێدا بوە و 6 کەس ڕزگاریان بووە و ئەوانی دیکە مردوون”.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل