fbpx
Shadow Shadow

فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى نەناسراو بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبى لە ئامرلى بۆردوومان کرد

16:28 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

شانەى ڕاگەیاندنى ئاسایشى عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى نەناسراوەوە، بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبى بۆردوومان کراوە و دوو کەسیش برینداربوون.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەى ڕاگەیاندنى ئاسایشى عێراق، ئاماژەى بەوە کردووە، بەیانى ئەمڕۆ فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى نەناسراو بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبى لە ناوچەى ئامرلى بۆردوومان کردووە، کە سەربە لیواى 16ى ئەو هێزەى بووە و لە ئاکامى بۆردوومانەکەش دوو چەکدارى حەشدى شەعبى بریندابوون.

.

بەڵام چەند سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆى سەختى برینەکەیەوە لەکاتى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.

.

ئەم بۆردوومانە هاوکاتە لەگەڵ وتەکانى ترەمپ کە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد: “ئەمریکا دەستەوەستان ناوەستێ لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەى ترس لەلایەن ئەو میلیشیایانەى کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل