Shadow Shadow

"50 مەتر لە بارەگایەکی پارتیەوە دووربووە"

فڕۆکەکانی تورکیا بەنزینخانەیەکیان لە ئامێدی بۆردومان کرد [ڤیدیۆ]

18:15 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس-کورد

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا، بۆردومانى ڕێگاى سەرەکى دهۆک _ ئامێدی یان کرد، کە تەنها 100 مەتر لەسەنتەرى شارەکەوە دوورە.

.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ناس کورد،  کاتژمێر 6:00  ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیران ی 2019، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی قەزای ئامێدی و گوندی سەرگەلی یان کردوو.

.

بەهۆی بۆردومانەکانەوە، لەقەزای ئامێدی بەنزینخانەیەک و  دوو ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و لەگوندی سەرگەلیش پوش و پاوانی گوندوکە سوتاوە.

.

شوێنی بۆردومانەکەی قەزای ئامێدی تەنها 100 مەتر لە سەنتەری قەزاکەوە دوورە، هاوکات بارەگایەکی پارتی دیموکرات تەنها چەند مەترێک لە شوێن بۆردومانەکەوە دوور بووە.

.

ئەمەجگەلەوەی بەهۆی بۆردومانەکەوە،  بۆری  سەرەکی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە شکاوە و  زیان بەر ڕێگەی نێوان قەزای ئامێدی و دهۆک گەیشتووە؛ ڕێگەکە بەڕوی شۆفێراندا داخراوە.

.

هاوکات لە گوندی سەرگەلی، بەهۆی بۆردومانەکەوە بەشێک لە دارستانی سروشتی و پوش و پاوانی سنورەکە سوتاون.

.

بۆردومان کردنی قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە 11ی حوزەیران، ژمارەیەک هاوڵاتی و چالاکانی مەدەنی قەزاکە دژی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامداو داوای ڕاگرتنی بۆردومانەکانی تورکیایان کرد.

فڕۆکەکانی تورکیا بەنزینخانەیەکیان لە ئامێدی بۆردومان کرد [ڤیدیۆ] فڕۆکەکانی تورکیا بەنزینخانەیەکیان لە ئامێدی بۆردومان کرد [ڤیدیۆ] فڕۆکەکانی تورکیا بەنزینخانەیەکیان لە ئامێدی بۆردومان کرد [ڤیدیۆ] فڕۆکەکانی تورکیا بەنزینخانەیەکیان لە ئامێدی بۆردومان کرد [ڤیدیۆ]

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل