fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەلەمێکی لە دەریاچەى حەمرین کردە ئامانج

19:24 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح
بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی عێراقی بەلەمێکی بچوکی لە دەریاچەی حەمرین کردووەتە ئامانج کە گومان دەکرێن چەکداری داعشی تێدابوو بێت.

.

ئەمڕۆ شەممە، 1ی شوباتی 2020، ئازاد عیسا، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەلەمەکە دوو کەسی تێدا بووە، یەکێکیان کوژراوە و ئەوەی تریشیان بەسەختی برینداربووە ولە لایەن پۆلیسی فیدراڵیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی لە بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، “ئەو دوو کەسە خەڵکی گوندەکانی ناوچەی حەمرینن و گومانی ئەوەشیان لێدەکرێت ئەندامی ڕێکخراوی داعش بن و بە مەبەستیش لەو شوێنە بوون.”

.

بە وتەی بەڕێوەبەری پولیسی خانەقین، لە ئێستادا سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی سەرقاڵی ئوپڕاسیۆنێکی فراوانن لە ناوچەکەدا و کنە و پشکنین دەکەن و بەدوای ئەو شەش کەسدا دەگەڕێن کە دوو ڕۆژ لەمەو پێش لایەن ڕێکخراوی داعش لە سەر ڕێگای نێوان قەرەتەپە و جەبارەدا لە نزیک سنوری قەزای کفری ڕفیندران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل