fbpx
Shadow Shadow

فڕۆكه‌یه‌كى نهێنى ئه‌مریكى درێژترین گه‌شتى بەدەورى زەویدا ئەنجامدا

16:03 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هێزه‌ ئاسمانی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، فڕۆكه‌یه‌كى نهێنى تایبه‌ت به‌ پنتاگۆن له‌جۆرى ئێكس 36B  كۆتایى به‌درێژترین گه‌شتى هێناوه‌ كه‌ دوو ساڵى پێچووه و له‌فلۆریدا نیشتووه‌ته‌وه‌،‌ کە به‌مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى پێشكه‌وتنى سه‌ربازى ئەنجامیداوە.

.

هێزى ئاسمانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌کە له‌لایه‌ن كۆمپانیاى بۆینگه‌وه‌ دروستكراوه‌ و بێ فڕۆكه‌وانه‌، له‌دواى گه‌شتێكى 780 ڕۆژه‌ى به‌ده‌ورى زه‌ویدا بۆ مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى زانستى سه‌ربازى گه‌یشتووه‌ته‌ ناوه‌ندى كیندى ئاسمانى تایبه‌ت به‌ وێستگه‌ى ناساى ئه‌مریكا.

.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ساڵى 2017 ه‌وه‌ له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كى ڤاڵكۆن نۆى كۆمپانیاى سپێس ئه‌كسدا ڕه‌وانه‌ى ئاسمان كراوه‌، کە قه‌باره‌یه‌كى بچوكى هه‌یه‌ و دیزاینه‌كه‌شى به‌شێوه‌یه‌ك كراوه‌ کە هاوتەریب بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندێتى ئاژانسى ناسادا.

.

له‌لایه‌ن نوسینگه‌ توانا چاودێرییه‌كانى هێزى ئاسمانى ئه‌مریكییه‌وه‌، فڕۆكه‌كه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر چه‌ند ئه‌زمونێكى ته‌كنه‌لۆژى نهێنیى جیاجیاى تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌.

.

باربر بارێت وه‌زیرى چه‌كه‌ ئاسمانیه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، کارى فڕۆكه‌ى  ئێكس 36B  ده‌بێته‌ هۆى سه‌ركه‌وتنى زیاتر له‌پرۆسه‌ى پێشخستنى هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا.

.

له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌یدا هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ماوەى ئه‌و گه‌شته‌ نهێنیه‌ى كه‌ فڕۆكه‌ى  ئێكس 36Bى ئه‌مریكى و ماوه‌ى دروستكردنى كه‌ پێیچووه‌ بریتیه‌ له‌ 2865 ڕۆژ.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل