fbpx
Shadow Shadow

فوئاد مەعسووم و مەسعود بارزانی کۆبوونەتەوە

19:41 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیان ئەنجامداوە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی ئەیلولی 2019، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، سەردانی مەسعود بارزانی کردووە و تێیدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، “پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەختیش لە پێویستی تەبایی و برایەتیی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە.”

.

فوئاد مەعسووم حەوتەمین سەرۆک کۆماری عێراقە، لە دوای کۆتایی هاتنی پۆستەکەی وەک سەرۆک کۆمار کەمتر لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەرکەوتووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل