fbpx
Shadow Shadow

لەبارەى دانوستانەکانەوە داوایەک ئاڕاستەى هەرێم دەکات

فوئاد حسێن: بەغدا و هەرێم موحتاجى یەکن

11:44 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا و هەرێم “موحتاجى یەکن” و پێویستە لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان بگەنە ڕێککەوتن، بەغداش ئامادەیی هەیە لەو بارەیەوە.

.

فوئاد حسێن وەزیرى دارایی عێراق لە کۆنفرانسى بازرگانى نێوان هەرێم و ئەمریکا لەوتەیەکدا ڕایگەیاند “حکومەتى بەغدا ئامادەیە بگاتە رێککەوتن لەگەڵ هەرێم، پێویستیشە لەهەرێم گروپێک دروستکبرێت و بەردەوام بێت لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا”.

.

وتیشى “نابێت دانوستانەکان بەسەردانێک و دوو سەردان تەواوبن، پێویستە لیژنەى هەمیشەیی هەبێت بۆ بەردەوامى دانوستان لەگەڵ بەغدا، لەسەر پرسە جیاوازەکان”.

.

لەبارەى خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییەى عێراقەوە، فوئاد حسێن ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکانى ئەمجارە زۆر جیاواز بوون، چونکە زۆربەى بەشداربووان گەنج بوون و داواى ڕیفۆرم و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵیان دەکرد.

.

لەبارەى ژمارەى کوژراو و بریندارەکانیشەوە وتى “لەخۆپیشاندانەکەدا 105 کەس کوژران و 6200 ى دیکەش برینداربوون، سەیرە لەخۆپیشاندانێکى لەو شێوەیەدا کە ژمارەیەکى کەم بوون، ژمارەیەکى زۆر خەڵک بکوژرێن و برینداربن”.

.

باسى لەوەشکرد، خۆپیشاندانەکان لەکاتێکدا بوون، تەنها یەک ساڵ بەسەر تەمەنى حکومەتى نوێدا تێپەڕیوە “شەش مانگى یەکەم نیوەى حکومەت دروست نەببوو، کێشەى یەکجار گەورە لەعێراق هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت بەرنامەیەکى روونى ئابورى داناوە”.

.

لەبارەى هێرشەکانى تورکیاوە بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا، فواد حسێن پێیوایە ئەو ڕەوشە کیشەى ئەمنى و سیاسی و ئابورى بۆ سەر عێراق دروستدەکات و کاریگەریی لەسەر هەرێمیش دەبێت.

.

“لەو 70 هەزار کەسەى کەسوکارەى چەکدارانى داعش کە لە کەمپ بوون لە سوریا و هەڵهاتن، 31 هەزاریان عێراقین، ماناى وایە ئەمانە دێنەوە و دۆخى ئەمنى بەرەو مەترسی دەڕوات”.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل