fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

فه‌ریق و سیروانی كوڕی چۆن لەلایەن زاواکەیانەوە کوژران؟ [تایبه‌ت]

18:15 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 شوبات 2020
article image

ناس کورد- 

 

فەریق و سیروانى کوڕى بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى نێوان زاواکەى و کچەکەى چوونە ماڵى زاواکەى، بەڵام دروستبونى دەمەقاڵێ کۆتایی بە ژیانی هەردووکیان هێنا.

.

ساڵێک لەمەوبەر کچە تەمەن 22 ساڵانەكه‌ى فەریق لەگەڵ کوڕێکى دراوسێیان هاوسەرگیرییان کرد و منداڵیان نه‌بوو، بەڵام بەردەوام کێشە و گرفت لەنێوانیان دروستبووە و هەوڵى کەسوکارەکانیان بۆ چارەسەرى کێشەکان بێ سود بوون.

.

شەوى ڕابردوو کاتێک فەریق لە دەوامى پێشمەرگایەتى گەڕایەوە، جارێکى تر کێشە و گرفت لەنێوان کچەکەیى و زاواکەى سەریهەڵدابوەوە، بۆیە بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەکە لەگەڵ سیروانى کوڕى بەرەو ماڵى زاواکەیان کەوتەڕێ.

.

هەردوو ماڵى فەریق و زاواکەى لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوەیە لە سنوری پارێزگای هەولێر و دراوسێی یەکترن.

.

 فەرهاد کە کوڕە پوری فەریقە بە ناس کوردی وت “کچەکەیی و زاواکەی فەریق بەیەکەوە نەگونجاون و بەردەوام کێشەیان هەبووە، دەیان جاریش دەمەقاڵێ و ئاژاوە لەنێوانیاندا ڕوویداوە”.

فه‌ریق و سیروانی كوڕی چۆن لەلایەن زاواکەیانەوە کوژران؟ [تایبه‌ت]

 

.

وتیشى”دوێنێ فەریقی پورزام تازە لە ئەرکی خۆی لە پێشمەرگایەتی هاتبووەوە ماڵەوە، هەرکە هاتووەتەوە ویستویەتی بزانێت بۆچی جارێکی تر کێشە لەنێوان زاواکەی و کچەکەی ڕوویداوە، بۆیە خۆیی و کوڕەکەی بە ناوی سیروان کە ئەویش پێشمەرگەی زێرەڤانییە دەچنە ماڵی زاواکەیان”.

.

کاتێک فەریق دەگاتە ماڵى زاواکەیان دەبینێت کە باوکى زاواکەیان و دوو براى دیکەیان لەماڵەکەن و دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستدەبێت و خێرا دەگۆڕێت بۆ شەڕە تەقە.

.

فەرهاد وتى “کە فەریق و سیروانی کوڕی دەچنە ماڵی زاواکەیان لەگەڵ زاواکەیان و باوکی زاواکەیان و دوو برای کوڕی دیکەیان دەبێتە دەمەقاڵێیان و شەڕە تەقە لە نێوانیاندا دروستدەبێت”.

.

بەهۆى شەڕە تەقەکەوە دەستبەجێ فەریق و کوڕەکەى گیان لەدەستدەدەن و برایەکى زاواکەش بریندار دەبێت.

.

بەوتەى فەرهاد، لەئاکامی ڕوداوەکەدا فەریق دوو گولەی بەرکەوتووە و سیروانی کوڕیشی زیاتر لە حەوت گولەی بەرکەوتووە، برایەکی زاواکەش بە ناوی خالید گولەیەکی بەرکەوتووە لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەی ڕزگارییە لە شاری هەولێر بۆ وەرگرتنی چارەسەر”.

.

لەدواى ڕووداوەکەوە، زاواکەى فەریق کە دوو ساڵ لە هاوسەرەکەى گەورەترە، لەگەڵ تۆمەتبارەکانى دیکە هەڵهاتوون و دەستگیرنەکراون.

.

 فەرهاد، وتى”تائێستا هیچ یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون و لەلایەن هێزەکانی پۆلیس وئاسایشەوە گەڕان بەشوێنیاندا بەردەوامە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل