fbpx
Shadow Shadow

بەرپرسى هەڵمەتى میدیاییە بۆ ڕەوایەتیدان بە هێرشەکانى تورکیا

فه‌خره‌دین ئاڵتون؛ “ئەو پیاوەى زیاتر لە هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندایه‌”

08:51 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

له‌چركه‌ساتى ڕوداوه‌كانى جه‌نگ و سه‌رهه‌ڵدانى ڕوداوه‌ گه‌وره‌ سیاسى و سه‌ربازییه‌كاندا، زۆرجار چه‌ند كه‌سایه‌تى و كارێزمایه‌ك ده‌رده‌كه‌ون، به‌لاى خه‌ڵكه‌وه‌ جیاواز لێیانده‌ڕوانرێت، هەندێکیان وه‌كو پاڵه‌وانى شه‌ڕ و كه‌سایه‌تییه‌كى خۆشه‌ویست و ویستراو‌، وه‌كو مه‌زڵوم كۆبانێ، هەندێکى دیکەشیان كه‌سایه‌تییه‌كى پشت په‌رده‌ و پیلانداڕێژه‌ره‌، وه‌كو فه‌خره‌دین ئاڵتونى یاریدەدەرى سەرۆک کۆمارى تورکیا.

.

“سوپاى توركیا و سوپاى سوریاى ئازاد له‌سنوره‌كانى توركیاوه‌ ده‌په‌ڕنه‌وه‌ بۆ سنوره‌كانى سوریا و یه‌په‌گه‌ش دوو بژارده‌ى له‌به‌رده‌ستتدایه‌، یا ئه‌وه‌تا ئینشیقاق بكه‌ن یاخود به‌ربه‌سته‌كانیان بۆ تێكشكاندنى داعش ده‌شكێنین”.

فه‌خره‌دین ئاڵتون؛ "ئەو پیاوەى زیاتر لە هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندایه‌"

ئه‌وه‌ تویتێكى فه‌خره‌دین ئاڵتون‌ به‌رپرسى  نوێى ڕاگه‌یاندنى كۆشكى كۆمارى توركیایە کە له‌ئان و ساتى ده‌ستپێكردنى له‌شكركێشیه‌كانى وڵاته‌كه‌یدا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان بڵاوى كرده‌وه‌.

.

ئێستا ئه‌و پیاوه‌ به‌شێك له‌میدیاكان وه‌كو به‌هێزترین كه‌سایه‌تى كۆشكى كۆمارى ئه‌ردۆغان وه‌سفى ده‌كه‌ن.

.

له‌وتارێكیشیدا كه‌ له‌ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست بڵاویكرده‌وه‌، ئاڵتون باسى له‌وه‌كردبوو چه‌ند پاڵنه‌رێك هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جیهان “پشتیوانی” له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا بکات، له‌وانه‌ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام‌ بۆ نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره‌ى سورى.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردبوو، ئه‌و كاره‌ى بۆ ئه‌وروپاش سودى ده‌بێت و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى توندوتیژیى و نه‌بونى ئاسایش له‌سوریا ده‌كات كه‌سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ئاواره‌بونه‌ له‌و وڵاته‌دا.

.

به‌رپرسه‌ نوێیه‌كه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى سیاسییه‌كانى ئه‌ردۆغان، ڕاشیگه‌یاندبوو، توركیا چاوى نه‌بڕیوه‌ته‌ خاكى باكورى سوریا “جگه‌ له‌ سنورداركردنى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر چه‌ند هاوڵاتییه‌كى تورك و دانیشتوانى ناوچه‌کە له‌به‌ڵته‌جیه‌ چه‌كداره‌كان” ئه‌وه‌ش وه‌كو ئاماژه‌ كردنێك بۆ یه‌په‌گه‌.

 

فه‌خره‌دین ئاڵتون كێیه‌..؟

فه‌خره‌دین ئاڵتون؛ "ئەو پیاوەى زیاتر لە هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندایه‌"

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، فه‌خره‌دین ئاڵتون ده‌ستیكرد به‌ هه‌ڵمه‌ت و پڕوپاگه‌نده‌ى میدیایى بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌پرۆسه‌كه‌، كه‌ ئامانجى هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌زمونى كوردانى ڕۆژئاوا و گۆڕینى دیمۆگرافیایه‌ لە باكورى سوریا‌ به‌قازانجى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى توركیا.

.

ئاڵتون كه‌سێكى ئه‌كادیمیه‌ و دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى حوزه‌یرانى ساڵى پار كراوه‌ته‌ به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى كۆشكى كۆمارى توركیا.

.

به‌پێى ڕاپۆرتێكى زه‌ تایمزى به‌ریتانى، دواى ڕوداوى تیرۆركردنى جه‌مال خاشقچى ڕۆژنامه‌نوسى سعودى له‌نێو باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ئه‌سته‌نبوڵى توركیا له‌ئۆكتۆبه‌رى ساڵى پاردا، ئه‌ستێره‌ى به‌ختى ئاڵتون به‌ره‌و دره‌وشانه‌وه‌ چوو، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك زانیارى گرنگى له‌باره‌ى نهێنییه‌كانى ئه‌و ڕوداوه‌وه‌ بۆ میدیا جیهانییه‌كان دزه‌پێكرد.

.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى ڕۆژنامه‌كه‌، به‌رپرسه‌ نوێیه‌كه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ سیاسییه‌كانى ئەردۆغان، “ڕۆژانه‌ نزیكه‌ى پێنج كاتژمێر كاته‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا به‌سه‌ر ده‌بات كه ‌زیاتر له‌وكاته‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌سه‌ریده‌بات”.

.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌، به‌پێچه‌وانه‌ى ساڵانى ڕابردوه‌وه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان گوێ له‌ڕاو بۆچونى جیاوازى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى ده‌وروبه‌رى ده‌گرت، به‌ڵام له‌ئێستادا دواى زیادبوونى “سه‌ركێشى گوێ له‌چه‌ند كه‌سێكى كه‌مى ده‌وروبه‌رى ده‌گرێت”.

.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى چه‌ند میدیایه‌كى ناوخۆى توركیاش، فه‌خره‌دین ئاڵتون چانسى وه‌رگرتنى وته‌بێژى فه‌رمى كۆشكى كۆمارى توركیاى هه‌یه‌ له‌شوێنه‌كه‌ى ئیبراهیم كاڵن.

.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، ئاڵتون ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگى له‌نێوان خۆى و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى ترى كۆشكه‌كه‌ى ئه‌ردۆغاندا ڕابگرێت بۆ ئه‌وه‌ى گرەنتى چوونه‌ پێشه‌وه‌ زیاتر به‌ده‌ستبهێنیت و دژایه‌تى نه‌كرێت.

.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ به‌ڕۆژنامه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، ئاڵتون خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێزه‌، به‌ڵام هێزه‌كه‌ى له‌پاڵپشتییه‌كانى ئه‌ردۆغانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل