Shadow Shadow

"سەرجەم فراکسیۆنەکانى ئەنجومەن دەنگى پێدەدەن"

فرسەت سۆفى وەک پارێزگارێکى بەهێزى نێو ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر دەستبەکار دەبێت؟

18:07 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دواى دەستلەکارکێشانەوەى پارێزگارى پێشوى هەولێر و دیاریکردنى کاندیدێکى دیەى پارتى بۆ ئەو پۆستە، بەپێى بەدواداچونێکى ناس کورد دەرکەوتووە، فرسەت سۆفى باشترین چانسى دەبێت بۆ بەدەستهێنانى دەنگەکانى ئەنجومەن بۆ بوون بە پارێزگارى هەولێر، سەرۆکى فراکسیۆنێکى نێو ئەنجومەنەکەش دەڵێت، سەرجەم فراکسیۆنەکانى ئەنجومەن دەنگى پێدەدەن.

,

لەبارەى هەڵبژاردنى پارێزگارى نوێى هەولێر، چنار محەمەد، سەرۆکى فراکسێۆنى کۆمەڵ لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “لەبارەى هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ پارێزگارێکى نوێ، چاوەڕوانى وەڵامى حیزبەکەم دەبم، جارێ هیچمان بەدەست نەگەیشتووە لەوبارەوە ئایا دەنگى پێبدەم یاخود ڕەتیبکەمەوە”.

,

نوێنەرەکەى کۆمەڵى ئیسلامى لەو ئەنجومەن ئەوەى نەشاردەوە کە تیبینیان لەسەر هەموارکردنى یاساى پارێزگاکان هەبوە، داوایان کردووە لەبرى یەک کاندید چەند کاندیدێک بۆ پارێزگار پێشکەشى ئەنجومەنەکە بکرێت، بەڵام داواکەیان ڕەتکراوەتەوە.

,

سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ ئەوەشى خستەڕو: “ئەوەندەى منیش ئاگاداربم، وەک کەشوهەواى ناو ئەنجومەن هەموو فراکسیۆنەکان دەنگ دەدەنە کاندیدە نوێیەکەى پارتى و هۆکارەکەشى ئەوەیە فرسەت سۆفى بوەتە ئەمرى واقیع و ئەو تازە بووەتە پارێزگار، دەنگپێدانەکەشى بۆ ئەوەیە هیوایەک بگەڕێتەوە بۆ باشبوونى پەیوەندیەکان و لەو ڕێگەیەشەوە بتوانین خزمەتێک بکەین”.

,

ڕێکارەکانى هەڵبژاردنى پارێزگارێکى نوێ چین؟

ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر بریتین لە 30 ئەندام لە فراکسیۆنە جیاوازەکانى ئەنجومەنەکە.

,

دەنگى پیویستیش بۆ بوونە پارێزگار زۆرینەى ڕەهاى دەنگەکانە، کە دەکاتە نیوە کۆ یەک، بەوەش پارێزگارى نوێ بە دەنگى 16 ئەندامى ئەنجومەن یەکلا دەبێتەوە.

,

بەگوێرەى یاساى پارێزگاکانى هەرێمیش دەبێت فراکسیۆنى زۆرینە و براوەى یەکەم، کاندیدێک لەناو ئەنجومەنەوە یاخود لەدەرەوەى ئەنجومەن پێشکەش بکات، فراکسیۆنى پارتیش زۆرینەى ئەو ئەنجومەنەیە و خۆیان بە تەنها 12 ئەندامن و لەگەڵ سێ کورسى تورکمان و دوو کورسى مەسیحییەکاندا ڕێککەوتنیان کردووە، بەوەش بووەتە خاوەنى 17 کورسى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و دەتوانێت کاندیدەکەى یەکلا بکاتەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل