ناس کورد-
حزبی کۆنگرەى نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، دوو پەرلەمانتار لە فراکسیۆنى نەسری حەیدەر عەبادری جیابوونەتەوە و پەیوەندییان کردووە بە فراکسیۆنەکەیانەوە.
محەمەد موسەوی، سەرکردەیەکى ئەو حزبە ڕایگەیاند، “هەردوو پەرلەمانتار حسێن فایز لە پارێزگای زیقار و سەورە حلێفی لە پارێزگای بەسرە پەیوەندییان بە فراکسیۆنەکەى ئەوانەوە کردووە.”
وتیشی، “لە یەکەم ساڵی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنی کۆنگرەى نیشتمانی ئاستێکى باشی پێشکەشکردووە و دەیانەوێت فراکسیۆنەکەیان بەهێزتر بکەن.”