fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەهۆی دواکەوتنی موچەوە

فراکسیۆنی یەکگرتوو داوای بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەى دەکات

22:27 سێ شه‌ممه‌ 24 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمەوە داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی دەکات بۆ پەرلەمانی کوردستان.

 .

لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: “له‌به‌ر خراپی بارودۆخی گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌گشتی و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تی، وێڕای سه‌ختی باری ته‌ندروستی هه‌رێم و وه‌ستانی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، هه‌روه‌ها بوونی توانای دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، به‌ڵام به‌ به‌هانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ دابه‌ش ناكات، به‌مه‌ش هێنده‌ی تر هاوڵاتیان و موچه‌خۆران شه‌كه‌ت و ماندوو و گیرفان به‌تاڵ بوون، كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاییترین مافی ئه‌وانه‌و ئه‌ركی حكومه‌ت داراییه‌ كه‌ پێشێلی كردوه‌”.

 .

ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌ به‌رپرسیارێتی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و دوای په‌یره‌وكردنی رێكاره ‌ته‌ندرووستیه‌كان داوای دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین تایبه‌ت به‌ هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌”.

 .

ئەوەش هاتووە: “پێویستە لە دانیشتنەکەدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بانگهێشت بكرێن بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رو ده‌رئه‌نجامی دروست و گونجاو و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵنیایی بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆران به‌ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان له‌ كات و ساتی دیاریكراوی خۆیداو نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوكێ له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی”.

 .

ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی بەشێکی زۆر لە موچەخۆران دابەشنەکراوە و تائێستاش نازانرێت کەی دابەشدەکرێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل