ناس کورد
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیاری لادانی دڵشاد عومەر ڕەتدەکاتەوە.
ڕێبوار محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: بڕیاری لادانی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی نایاساییە و واژۆی پێویست، بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا لە سەرئەو پرسە کۆدەکەنەوە.