Shadow Shadow

سەردانی بریندارانی بۆردومانەکانی تورکیای نەکردووە

فراکسیۆنی پارتی تەنیا بریندارانی بۆردومانەکانی ئێرانی بەسەرکردەوە

10:44 شه‌ممه‌ 13 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەردانی کەسوکاری شەهید و بریندارانی بۆردومانەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر سنورەکانی چۆمان و سیدەکان کرد، بەڵام تائێستا سەردانی بریندارانی بۆردومانەکانی تورکیای نەکردووە.

.

حەسیبە گەردی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “وەک فراکسیۆنی پارتی دوێنێ و ئەمڕۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی سنوری سیدەکانمان کردووە، بۆ سەردانیکردنی شەهید و بریندارەکانی بۆردومانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی تۆپبارانەکانی ئێران، بە مەبەستی زانینی بارودۆخیان لە نزیکەوە”.

.

وتیشی، لە سەردانەکەدا بەدواداچوون بۆ دۆخی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە و قوربانیان دەکەن و لەوبارەیەوە ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەن.

.

ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای سوێندخواردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە، چەندین جار سوپای تورکیا سنورەکانی هەرێمی بۆردومان کردووە و لە کۆتا بۆردومانیشدا، لە سەرەتای ئەم مانگەدا سێ ئەندامی خێزانێک شەهیدبوون و پێنج کەسیش برینداربوون، بەڵام فراکسیۆنی پارتی تائێستا سەردانی ئەو قوربانیانەیان نەکردووە.

.

پارتی تا ئێستا چەندینجار بە فەرمی پەکەکەی بە هۆکاری سەرەکی کوژرانی ئەو هاوڵاتیانە تۆمەتبارکردووە کە لە لایەن سوپای تورکیاوە شەهید و بریندارکراون.

.

لەوبارەیەوە ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەكرد، لە پلانیاندایە سەردانی سەرجەم ئەو ناوچانە بکەن کە لە تۆپبارانەکاندا زەرەرمەندبوون و قوربانیانداوە.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران سنورەکانی چۆمان و سیدەکانیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا کچێکی تەمەن 18 سال شەهید و دوو براشی برینداربوون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل