Shadow Shadow

فراکسیۆنی سائیرون: دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان پێنج وەزیر بانگهێشت دەکرێن

09:10 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

په‌رله‌مانتارێكى فراکسیۆنی سائیرون، له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى کرد له ‌سه‌ره‌تاى خولی نوێى یاساداناندا لێپرسینه‌وه‌ له‌ پێنج وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن.

.

جه‌مال فاخیر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرون سەر بەڕەوتی سەدر، به‌میدیا عێراقییەکانی ڕاگه‌یاندووه‌، “به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له‌ جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كانى حكومه‌ت و كه‌مته‌رخه‌میه‌كانى نو وه‌زاره‌ته‌كانیان ئەو پەرلەمانتارانە بانگهێشتی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکرێن.‌”

.

بڕیار بوو سێشەممەی ڕابردوو 3ی ئەیلوول، پەرلەمان دانیشتنەکانی خولی نوێی یاسادانان دەست پێبکاتەوە، بەڵام  بەهۆی یادەکانی عاشووراو و بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پەرلەمانتارانی ئاسیا ماوەی چەند ڕۆژێک دواکەوت.

.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراکسیۆنی سائیرون باسی لەوەکردووە، ئه‌و واده‌یه‌ى بۆ عادل عه‌بدولمه‌دى سه‌رۆك وه‌زیرانیش دانرابوو بەرەو کۆتایی دەڕوات و دواى ئه‌وه‌ش بۆ لێپرسینه‌وه‌ بانگهێشتی پەرلەمانی دەکەن.

.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی ماوەی ساڵێکی بۆ دیارییکرد بۆ ئەوەی چاکسازی لە حکوومەتدا بکات.

.

پێشتر یش عەلی جوبەیر لازم  لە فراکسیۆنی حیکمە بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی ژمارەیەک وەزیر بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن لە ناویشیاندا وەزیری دارایی عێراق.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل