Shadow Shadow

فراکسیۆنى نەوەى نوێ بایکۆتى دانیشتنەکە دەکات

فراکسیۆنى یەکێتى تا ئێستا بڕیارى بەشداریکردنى لە دانیشتنەکەى پەرلەمانى کوردستان نەداوە

11:03 سێ شه‌ممه‌ 28 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

فراکسیۆنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان تا ئێستا بەشداریکردنى لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان یەکلایى نەکردۆتەوە کە تایبەتە بە هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بەربژێرى بەهێز بۆ ئەو پۆستە نێچیرڤان بارزانى بەربژێرى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستانە.

 

ناس کورد لە سەرچاوەیەکى بەرپرس لە یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هۆکارى یەکلاینەبوونەوەى فراکسیۆنى یەکێتى لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان بۆ بوونى کێشە و گرفت لەنێوان پارتى و یەکێتى گەڕاندەوە سەبارەت بە دانانى پارێزگارى کەرکوک.

بەگوێرەى سەرچاوە بەرپرسەکەى یەکێتى، دوێنێ (دووشەممە) دوای گفتوگۆی درێژ و چاوەڕوانی زۆری خەڵكی كوردستان،گفتوگۆی پارتی و یەكێتی سەبارەت بەدانانی پارێزگارێكی نوێی كورد بۆ شارەكە، رووبەڕووی ئاستەنگێكی گەورە بووە.

 

روونیشکردەوە، ئەگەرى زۆرە دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان دوابخرێت.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل