fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى هەرێم بەرپرسن لەناهەمەتیەکانى خەڵکى"

فراکسیۆنى نەوەى نوێ: بەپاساوى جۆراوجۆر تەواوى خانەنشینى پلە باڵاکان نەبڕدراوە

16:26 پێنج شه‌ممه‌ 12 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى پڕۆژە یاساى چاکسازى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات “وێڕاى ئەو هەموو نەهامەتیەى کە کابینە یەک لەدواى یەکەکانى حکومەتى هەرێم لەڕووى ئابورییەوە بەسەر خەڵکى کوردستاندا هێناویەتى هێشتا بەپاساوى جۆراو جۆر نایەوێت تەواوى موچەى خانەنشینى پلە باڵاکان (سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت و سەرۆکایەتى پەرلەمان و پەرلەمانتاران و بریکارى وەزیر و ڕاوێژکاران و ئەنجومەنى دادوەرى و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و تەواوى پلە باڵاکان) ببڕن و نەهێڵن.

.

لە راگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنى نەوەى نوێ داواش دەکات، سەرجەم خانەنشینە نایاساییەکان لەتەواوى پلە باڵاکاندا ببڕدرێن و بگەڕێنرینەوە سەر کارى پێشووى خۆیان و هەر کەسێکیش کە تەمەنى شایستەى خانەنشینیە بەیاسایەکى گشتى خانەنشین بکرێن.

.

فراکسیۆنى نەوەى نوێ جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە چاکسازى ڕاستەقینە بەگێڕانەوەى ئەو پارە زۆرە دەبێت بۆ سەر بودجەى گشتى و خەرجکردنى لەکەرتە خزمەتگوزارییەکاندا کەپەیوەستن بەژیانى ڕۆژانەى هاووڵاتیانەوە.

.

دوێنێ (چوارشەممە) ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان پڕۆژە یاساى موچە و خانەنشینان و دەرماڵەى پەسەندکرد و ڕەوانەى پەرلەمانى کوردستان کرا و بڕیارە لەدانیشتنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستاندا گفتوگۆى لەبارەوە بکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل