fbpx
Shadow Shadow

"کۆتایی بەخۆپیشاندانەکان بهێنن ئەگەر بەبەکارهێنانی هێزیش بێت"

فرانس پرێس:هێزە سیاسیەکانى عێراق رێککەوتن لەسەر مانەوەى دەسەڵاتى ئێستاى عێراق  

16:28 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێس لەسەر زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاوى کردەوە “هێزە سیاسیەکانى عێراق کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ قاسم سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى قودس کردووە و تیایدا رێککەوتوون لەسەر مانەوەى دەسەڵاتى ئێستاى عێراق”.

.

بەگوێرەى چەند زانیارییەک کە فرانس پرێس بڵاوى کردۆتەوە “ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە رێککەوتوون لەسەر مانەوەى دەسەڵاتدارانى ئێستاى عێراق و تەنانەت ئەگەر دەسەڵاتداران ناچاربن بۆ کۆتایهێنان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان هێز بەکاربهێنن”.

.

هەواڵەکەى فرانس پرێس لە کاتێکدایە کە رۆژى 31ى تشرینى یەکەمى 2019، ئاژانسى هەواڵى ئەسۆشیتد پرێس بڵاوى کردەوە “قاسم سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى قودس لەبرى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوونەوەیەکى ئەمنى لە عێراق بەڕێوەبردووە و ئەوەش بۆتە جێى سەرسوڕمانى ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە”.

.

بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسەکە قاسم سولەیمانى بەڵێنى دامرکاندنەوەى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکانى داوە.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل