fbpx
Shadow Shadow

فراكسیۆنى پارتى: خانووە تەجاوزەکان تاپۆدەکرێن

22:47 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

فراكسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، پڕۆژه‌ یاسای تاپۆكردنى خانووه‌ ته‌جاوزه‌كان پێشكه‌شى سەرۆکایەتى پەرلەمان ده‌كات، به‌گوێره‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش تاپۆكردنه‌كه‌ له‌خانووى 200 مه‌ترییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و باخ و ڤێلاكان ناگرێته‌وه‌.

.

هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە  فراكسیۆنى پارتى، لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە، فراكسیۆنه‌كه‌یان پڕۆژه‌ یاساى تاپۆكردنى خانووه‌ ته‌جاوزه‌كانى خستووه‌ته‌ به‌رده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوودا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ده‌كرێت.

.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌، به‌پێى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ یاسایه، تاپۆكردنى خانووه‌كان ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ثيَكديَن لةرِووبةرى 200 مه‌تر تا 300 مه‌تر و ڤێلا و باخه‌ گه‌وره‌كان ناگرێته‌وه‌.

.

به‌وته‌ى هێڤیدار ئەحمەد، پڕۆژه‌ یاساكه‌ بۆ هاوكاریكردنى هه‌ژارانه‌ و دواى تاپۆكردنى خانووه‌كانیشیان حكومه‌ت پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل