fbpx
Shadow Shadow

"فشاره‌كانى سه‌ری بۆ په‌رله‌مان ڕوونده‌كاته‌وه"

فراكسیۆنى سائیرون: وه‌زیرى ته‌ندروستیی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ى

22:44 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به‌ فراكسیۆنى سائیرون ئاشکرایکرد، دواى ته‌واوبوونى مۆڵه‌ته‌كه‌ى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ى، دەشڵێت، په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و فشاره‌ سیاسى و حیزبیانه‌ ده‌كات كه‌ خراونه‌ته‌ سه‌رى.

,

سه‌عد مایع، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سائیرون کە سه‌ربه‌ موقته‌دا سه‌درە، به ‌میدیا عێراقییەكانى ڕاگه‌یاندووه‌: “دواى ته‌واوبوونى مۆڵه‌ته‌كه‌ى، وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌  بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ى”.

,

له‌باره‌ى ئه‌و فشارانەشی كه‌ له‌سه‌ر ئەو وەزیرەیە، ئه‌و په‌رله‌مانتارهى عێراق ئاماژەى بەوەکردووە: “هه‌ندێك ڕه‌خنه‌ هەن‌ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كه‌ بونیادنەرن، هه‌ندێكى تریش هه‌ن‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ى كه‌سییه‌وه”.

,

“هیچ كه‌سێك نییه‌ ڕوبه‌ڕوى فشار نه‌بێته‌وه‌، وەزیرى تەندروستیش میواندارى دەکەین بۆ نێو هۆڵى په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و فشارانه‌ى كه‌ خراونەتەسەرى بۆ په‌رله‌مانى ڕونبكاته‌وه‌”، سەعد مایع واى وت.

,

ڕۆژى یه‌كشه‌ممه،‌ 15ى ئه‌م مانگه‌، عه‌لائه‌دین عه‌لوان، وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق به‌ پاساوى ده‌ستتێوه‌ردان و بوونى ڕێگرى له‌به‌رده‌م كاره‌كانیدا، بۆ دووه‌مجار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش بە سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كرد، له‌وه‌ڵامیشدا عادل عه‌بدولمه‌هه‌دى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌ و مۆڵه‌تێكى كراوه‌ى پێى به‌خشى بۆ تاووتوێكردنى هه‌ندێ دۆسییه‌ له‌و باره‌یه‌وه.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل