fbpx
Shadow Shadow

بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى پەرلەمان

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان دەگەڕێنەوە بەغدا

15:07 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

فراکسیۆنە کوردییەکانى پەرلەمانى عێراق بڕیاریدا بگەڕێنەوە بەغدا بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەى سبەینێى پەرلەمان کە بڕیارە بۆ تاوتوێكردنى بارودۆخى ناوخۆى وڵات و داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران ئەنجام بدرێت.

.

كاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامى فراكسێۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند”ئەگه‌رچى تا ئێستا كارنامه‌كهى کۆبوونەکە‌ دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام تایبه‌ت ده‌كرێت به‌بارودۆخى ئێستا و خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌و بڕیارانه‌ى كه‌ حكومه‌ت بۆ چاكسازیى ده‌ریكردووه‌، داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌رانیش تاوتوێده‌كرێن”.

.

وتیشى “تاڕاده‌یه‌ك كۆده‌نگیه‌ك له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ بۆ به‌شداریكردنى كۆبونه‌وه‌كه‌ دروست بووه‌، چونكه‌ ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ داواكاریى شه‌قامه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ئه‌ركى په‌رله‌مانتارانیشه‌ به‌دواداچونیان بۆبكات”.

.

بەوتەى پەرلەمانتارەکەى گۆڕان له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مان چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ى تر ئه‌نجامده‌دات تایبه‌ت به‌پرسى خۆپیشانده‌ران و تاوتوێكردنى بارودۆخى ئاڵۆزى وڵات.

.

به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كورد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى دوێنێی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌نى عێراقدا ته‌نها فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى سائیرون بڕیارى خۆى بۆ به‌شداریكردنى كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان یەکلایی نەکردووەتەوە، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى تر بڕیارى به‌شداریكردنیان داوه‌.

.

ڕێبوار هادى عه‌بدولره‌حمان  ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “وه‌كو فراكسێۆنى پارتى هاوشان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانى ترى په‌رله‌مان به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین”.

.

له‌باره‌ى كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى وتیشى بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌ده‌ستبگات.

.

بڕیاربوو ڕۆژى شەممەى ڕابردوو پەرلەمانى عێراق لەسەر داواکارییەکانى خۆپیشاندەران کۆبێتەوە، بەڵام بەهۆى تەواونەبوونى ڕێژەى یاسایی ئەندامانەوە، کۆبوونەوەکە نەکرا و فراکسیۆنە کوردییەکانیش پێش کۆبوونەوەکە بڕیاریاندابوو کە بەشدارى نەکەن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل