Shadow Shadow

فالح فەیاز وردەکاری هەیکەلی نوێی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات

14:08 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، شێوازێکی نوێی ڕێکخستنیان بۆ هێزەکانى حەشدی شەعبی داناوە کە یەکانگیرە لەگەڵ فەرماندەکەى عەبدولمەهدی بۆ ڕێکخستنەوەى کاروبارەکانى حەشدی شەعبی.

فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، “هەیکەلێکی نوێی بۆ حەشدی شەعبی دروستدەکرێت و لە چوارچێوەى سیستمی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا دەبێت و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا دەبێت.”

.

وتیشی، “هەیکەلەکە بەشێک دەبێت سیستمی سەربازیی عێراقی، ئەوەش پڕۆسەى تێکەڵکردن نییە یاخود پڕۆسەیەکی چاکسازیی کارگێڕیی، بەڵکو دیاریکردنی کەسایەتییەکی هەمیشەییە بۆ ئەو قەوارەیە کە لە یاسای حەشدی شەعبیدا دیاریکرداوە.”

ئاماژەى بەوەشکرد، “حەشدی شەعبی قەوارەیەکی سەربازیی دەبێت و بەپێی یاساکانى حکومەتى عێراق هەڵسوکەوت دەکات، نابێت تێکەڵی سیاسەت ببێت و ناکرێت بۆچوونی جیاوازی لە سیاسەتی دەرەوەى عێراق دەکات.”

ڕاشیگەیاند، “لیستی هەموو بارەگا و سەربازگەکانى حەشدی شەعبیمان داوە بە سەرۆک وەزیران و نابێت بە هیچ شێوەیەک تێوەبگلێت لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى دەرەوەى عێراق.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل