fbpx
Shadow Shadow

شەرم ناکەن لەم میلەتە

غالب محەمەد داوا لە گۆڕان دەکات لێکۆڵینەوە لە وەزیری دارایی بکات لەسەر موچە

15:08 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق نوسینێکی لەبارەى نەدان و دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکردووەتەوە و داوای لە حزبەکەى دەکات “لێکۆڵینەوە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بکات کە لەسەر پشکی گۆڕانە.”

.

غالب محەمەد لە نامەیەکی کراوەی ناردووە بۆ مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی و ئاواتی شێخ جەناب لەژێر ناوی “تا کەی دەتانەوێت هەروابن و موچەی هاوڵاتیان نەدەن؟ شەرم ناکەن لەم میلەتە!”.

.

لە نامەکەدا غالب محەمەد دەڵێت، “داهاتی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو كە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پێ بدەن زیاترە لە موچەی فەرمانبەران.”

.

غالب محەمەد ڕونیدەکاتەوە و دەڵێت، “ڕۆژانە زیاتر لە 455 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی جیهان دەكرێت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، لە مانگی ڕابردوودا عێراق بەرمیلێک نەوتی كەركوكی فرۆشتوە بە (63,2 دۆلار) كە لە یەك بۆری لەگەڵ نەوتی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی بەندەری جەیهان كراوە، كەواتە داهاتی یەك مانگی 12ی دەكاتە زیاتر لە (860,000,000) دۆلار.”

.

دەشڵێت، “داهاتی ناوخۆ جگە لە فرۆشتنی نەوت بە تەنكەر و سوتەمەنی بە بازرگانی، دەكاتە زیاتر لە (150) ملیون دۆلار و مانگانەش بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان کە زیاتر لە 379 ملیون ملیۆن دۆلارە ڕەوانە دەکرێت”.

.

غالب محەمەد دەپرسێت لە کاتێکدا “داهاتی هەرێم كوردستان لە مانگیڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار و 389 ملیۆن دۆلار بووە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكاتە 733 ملیۆن دۆلار، ئەى بۆچی موچەى هاوڵاتیان نەدراوە؟”

.

غالب محەمەد دەشڵێت، “ئیتر كاتی ئەوەیە هەموو لایەنەكان، جگە لە پارتی و یەكێتی، بە راستگۆیی كار بكەن بۆ ئەوەی بە ڕوونی بە خەڵك بڵێن ئەم داهاتانە لەکوێیە؟ چۆن سەرف دەکرێت؟ چونكە ئەوە داهاتی میلەتێكە نەك یەكێتی و پارتی.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “گەر نا وەزیری دارایی كە لە سەر پشكی گۆڕانە هیچ دەورێكی نامێنیت و دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان محاسبەی وەزیرەكەی بكات و بڵێت كوا داهاتی نەوت؟”

.

لە کۆتاییدا دەڵێت، “گەر (وەزیری دارایی) نەیزانی ئیتر چاوەڕێی چی دەكەن لە ناو حكومەتێك كە كۆمپانیا سێبەرەكانی وەك كار و قەیوان و نۆكان و فاروق گروپ و ستێر و ئێراق ئۆیل بەرێوەی دەبەن”.

.

ڕاشیگەیاندووە، “كەواتا هیچ جیاواز نابێت لە وەزیرەكانی پێشوتر و هەروەها حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان گەر خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن كاتی ئەوە نییە خۆیان بە بابەتی بچوك مەشغوڵ بكەن و دوو ڕۆژ جارێك باسی تەحەدا بكەن، تەحدا ئەوەیە لەگەڵ خەڵك بن و داوای مافەكانیان بكەن و لە یاسای چاكسازی بە دەنگی بەرز بڵێن كوا داهاتی نەوت و مەرزەكان و داهاتی ناوخۆ؟”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل