Shadow Shadow

"نرخى لیترێک بەنزین لە پارێزگاکانی عێراق 450 دینارە"

غالب محەمەد: تائێستا بەغدا ڕازى نیە بەنزینى هەرزان بۆ هەرێم دابین بکات

14:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد _ وریا حسین

سەربارى داواکارى پەرلەمانتاران بۆ دابینکردنى بەنزین بەنرخى هەرزان بۆ هەرێمى کوردستان لەلایەن عێراقەوە، تائێستا عێراق هیچ وەڵامێکى ئەرێنى نەداوەتەوە.

.

دکتۆر غالب محمەد ئەندامى لیژنەى نەوت و وزە و سەرچاو سروشتيەكانى پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەفەرمى داوامان لە عێراق کردووە کە بەنزین بەنرخى پاڵپشتیکراو هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى بۆ پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دابین بکات”.

.

ڕاشیگەیاند: “دواى جەژنى قوربان سەردانى لایەنى پەیوەندیدار دەکەن و تا بزانن ئەنجامى داواکارییەکەیان چى بووە”.

.

هاوکات ئەندامى لیژنەى نەوت و وزة و سەرچاوە سروشتيةكانى پەرلەمانى عێراق لەبارەى دواهەمین پەرەسەندنەکانى پەیوەست بە کێشەکانى نەوتەوە لەنێوان هەولێر و بەغداد ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، تائێستا بەغداد سورە لەسەر ئەوەى هەرێم نەوت ڕادەست بکات هەرێمیش تائێستا ملى نەداوە بۆ داوکارییەکان، ووتیشى: “ئەو لیژنەیەى هەرێم باسدەکرێت بۆ ئەوەى سەردانى بەغداد بکات، تا حکومەتى تازە پێکنەهێنرێت سەردانى بەغدا ناکات”.

.

جگە لە پارێزگاکى هەرێمى کوردستان نرخى بەنزین لەعێراق لیترێک بە 450 دینارە، بەهۆى ئەوەى وەزارەتى نەوتى عێراق بەنرخى پاڵپشتیکراو بەنزین دەخاتە بازاڕەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل